یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگدا، سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ست هێنا و له یانه‌ی ئاتالانتای ئیتالیی برده‌وه.
یارییه‌كه ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی "گۆیس" له بێرگامۆ كرا و تێیدا ریال مه‌درید به تاكه گۆڵی فێرلاند مێندی، كه له خوله‌كی 87دا تۆماری كرد، سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئاتالانتا تۆمار كرد.
ئاتالانتا له خوله‌كی 17وه به ده یاریزان مایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی یاریزانی تیپه‌كه ریمۆ فریلیه‌ر به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی ناوبژیوان كاردانه‌وه‌ی یاریزانان و راهێنه‌ری ئاتالانتای لێ كه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌و دوایاریزان بوو، كه له نزیك ناوچه‌ی سزای تیپه‌كه‌ی، له مێندیی دا و هێرشه‌كه‌ی پچڕاند.
ریال مه‌درید، هه‌رچه‌نده به‌بێ زۆربه‌ی یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی یارییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا، به‌ڵام سوودی له كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی یاریزانانی تیپی خاوه‌ن یاریگه وه‌رگرت و توانی باڵاده‌ستیی خۆی به‌سه‌ر یارییه‌كه‌دا بسه‌پێنێت، به تایبه‌تی له گێمی یه‌كه‌مدا.
به‌م بردنه‌وه‌یه ریال مه‌درید هه‌نگاوێكی باش له قۆناغی هه‌شت نزیك بووه‌وه و یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش له یاریگه‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌دات، كه 16ی ئاداری داهاتوو ده‌كرێت.