به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی توێژه‌ران كه له گۆڤاری Heart بڵاویان كردووه‌ته‌وه، زۆرخۆریی له خواردنی خۆراكه سووره‌كراوه‌كان، ده‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
ماڵپه‌ڕی لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خواردنی خۆراكه سووره‌كراوه‌كان تووشی چه‌ندان نه‌خۆشیمان ده‌كه‌ن و مه‌ترسییان بۆ ته‌ندروستیی گه‌وره و بچووك هه‌یه، له دوایین توێژینه‌وه‌ش ئه‌وه ئاشكرا بووه، ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ریه‌ك خواردنی سووره‌كراو بخۆیت، تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌بیت.
نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، گیرانی مولووله‌كانی خوێن، قه‌ڵه‌وی، شه‌كره و نه‌مانی به‌رگری، به‌شێكن له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییانه‌ی به‌هۆی زۆرخواردنی خۆراكه سووره‌كراوه‌كان تووشی ده‌بن.
ته‌نانه‌ت به خواردنی بڕێكی كه‌میش له خۆراكه سووره‌كراوه‌كان، مه‌ترسیی بۆ دڵ هه‌یه
توێژه‌ران بۆ سه‌لماندنی توێژینه‌وه‌كانیان، تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر زیاتر له 500 هه‌زار كه‌س بۆ 17 توێژینه‌وه‌ی جیاواز كردووه، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه، زیاتر له 37 هه‌زار كه‌سیان به‌هۆی زۆر خواردنی خۆراكه سووره‌كراوه‌كان تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بوون، ئه‌مه‌ش زۆر جار بووه‌ته هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك.
ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وتووه، ته‌نانه‌ت به خواردنی بڕێكی كه‌میش له خۆراكه سووره‌كراوه‌كان، مه‌ترسیی بۆ دڵ هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هه‌ر جارێكدا ته‌نیا 114 گرام بخۆیت، به ڕێژه‌ی %28 تووشی گیرانی مولووله‌كانی خوێنت ده‌كات.