ئێسته كه كۆرۆنای نوێ له هه‌موو دنیادا به فراوانی بڵاو بووه‌ته‌وه و مه‌ترسیی رژدی دروست كردووه، به‌كارهێنانی ده‌مامك بووه رێنوێنییه‌كی رژد. پسپۆڕێكی ته‌ندروستیش ده‌ڵێ ره‌نگه له هاویندا له كۆڵ ده‌مامك ببینه‌وه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی شوبات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پزیشكێكی ناوداری به‌ریتانیا له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ده‌مامك به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌ی ئێسته كه كۆرۆنای نوێ به فراوانی بڵاو بووه‌ته‌وه، موژده به هاووڵاتییان ده‌دات كه ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه له وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵدا له كۆڵ ئه‌و ده‌مامكه ببنه‌وه.
جینی هاریش كه ناوی پزیشكه ناوداره‌كه‌ی به‌ریتانیایه رای گه‌یاندووه، به‌پێی زانیارییه ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌گه‌ر بگه‌ینه وهزری هاوین، هاووڵاتییان پێویستییان به به‌كارهێنانی ده‌مامك نابێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌گه‌ر ئێسته رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان به رژدی جێبه‌جێ بكرێن، بێگومان تا ده‌گه‌ینه هاوین، رێژه‌ی تووشبووان كه‌متر ده‌بنه‌وه.
ئه‌و پزیشكه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، ئه‌گه‌ر وه‌ك ساڵی رابردوو رێنوێنییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین كه رێژه‌ی تووشبووان كه‌متر بوونه‌وه، بێگومانم بۆ هاوین تووشبووانی كۆرۆنای نوێی زۆر كه‌متر ده‌بنه‌وه، له‌و حاڵه‌ته‌یشدا له هاوین پێویتسمان به به‌كارهێنانی ده‌مامك نابێت و له كۆڵمان ده‌بێته‌وه.