رێوڕه‌سمی یادی 47 ساڵه‌ی به شارۆكه‌بوونی كه‌لار، كه‌وته ساڵڕۆژی ئاڵۆزی و ئاراسته‌گۆڕینی خۆپیشاندانه‌كان بۆ به‌رده‌م باره‌گای پارتی، هه‌وادار و هه‌ڵسووڕاوانی گۆڕان ئه‌وه به هه‌وڵی له‌باربردنی یاده‌كه ده‌زانن، لیژنه‌ی باڵای فێستیڤاڵ و به‌شدارانی خۆپیشاندانه‌كان ئه‌و قسانه‌ی ئه‌ندامانی گۆڕان به تۆمه‌ت ناو ده‌به‌ن.
"
بێستوون ژاڵه‌یی" گوته‌بێژی فه‌رمیی لیژنه‌ی باڵای فێستیڤاڵی یادی 47 ساڵه‌ی به شارۆكه‌بوونی كه‌لار به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی تۆمه‌تی ئه‌وه دروست ده‌كرێ، چالاكییه‌كانی یادی به شارۆكه‌بوونی كه‌لار پێش خراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ چالاكییه‌ك بۆ یادی شه‌ش ساڵه‌ی خۆپیشاندانه‌كان نه‌كرێت، ئێمه ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
زیاتر گوتی: ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، هیچ مه‌به‌ستێك نییه بۆ لێدان له یادی 25ی شوبات، چالاكییه‌كانی ب ه‌شارۆكه‌بوونی كه‌لاریش كه له 25ی مانگه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، تا 28ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێ.
یه‌كێك له خانه‌واده‌ی قوربانییانی 25ی شوباتی ساڵی 2011ی كه‌لار كه ناوی لای "وشه" پارێزراوه، ده‌ڵێ، هه‌ڵسووڕاوانی گۆڕان، ویستیان كه‌سوكاری قوربانییانی 25ی شوبات له كه‌لار كۆ بكه‌نه‌وه و له‌و رۆژه‌دا خۆپیشاندان بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی به‌ده‌مه‌وه نه‌چوونی هیچ كه‌سێك، ئه‌وان ته‌نیا "مایه‌پووچبوون"ی هه‌وڵه‌كه‌یان بۆ مایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، ئێسته له‌ناو گۆڕانیش جۆره ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر قایمقامی شارۆكه‌كه ده‌ستی پێ كردووه بۆ له باربردنی ئه‌نجامدانی چالاكی ساڵڕۆژی خۆپیشاندانه‌كان، به‌ڵام "شه‌هاب ئه‌حمه‌د" قایمقامی كه‌لار هێنده‌ی به په‌یامنێری "وشه" گوت، هه‌وڵ ده‌ده‌ین چڕكردنه‌وه‌ی یاده‌كه بكه‌ینه‌وه ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ئاوڕی ڕژد له ناوچه‌كه بداته‌وه.
به‌ر له شه‌ش ساڵ، به ده‌ستپێشخه‌ری كه‌سانی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی كه‌لار، ئاراسته‌ی گۆڕان بۆ سه‌ر باره‌گای لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان و پاشتر هێزێكی زۆری یه‌كێتی و ئاسایش و چوونه نزیك لق و به‌هۆی دروستبوونی ئاڵۆزییه‌وه، دوو كه‌س شه‌هید بوون كه یه‌كێكیان پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول بوو، ئه‌وی تریان گه‌نجێك بوو، هاوكات 25 كه‌سیش بریندار بوون.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی