ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، نرخی دۆلار نزمترین ئاستی له ساڵی رابردووه‌وه به خۆوه بینی و گه‌یشته خوار 126 هه‌زار.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له بازاڕی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی هه‌ولێر ده‌ست وشه كه‌وتووه، ته‌نیا له دوێنێوه تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، هه‌زار دینار له نرخی دۆلار دابه‌زییوه و گه‌یشتووه‌ته 125 هه‌زار و 650 دینار، ئه‌مه له كاتێكدا كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ، له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕی گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار، به 126 هەزار و 150 دینار بووە.
"ئه‌حمه‌د عومه‌ر" كه بازرگانێكی نێو بازاڕی گۆڕینه‌وه‌ی دۆلاره، به "وشه"ی گوت، خێرا دابه‌زینی نرخی دۆلار، پێوه‌ندی به بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه هه‌یه، چونكه ئه‌وان به نرخێكی كه‌متر ده‌یخه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت: ئێسته زیاتر له جاران دۆلار ده‌كاته بازاڕه‌كه كه له سه‌روو داخوازیی و پێویستیی بازاڕه‌كانی دراوی شاره‌كانی عێراقه.