پارتی کاتی گەڕانەوەی بۆ کەرکووک ئاشکرا کرد

:: AM:11:03:26/02/2021 ‌
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ کەرکووك و گەرمیان ڕای دەگەیەنێت، "ئەگەر حکوومەتی عێراق توانای فەرمانڕەوایی هەبێت و پابەندی دەستووربێت دەبێت پێش هەڵبژاردنەکان دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 26ی شوبات، دکتۆر کەمال کەرکووکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووك و گەرمیان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، "وەک پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەو دۆخەی کەرکووک داوایی ئاساییکردنەوەمان کردووە و شاندی حکوومەتی هەرێمیش لەو بارەوە بەردەوام لە هەوڵدان لەگەڵ حکوومەتی عێراق."

حكوومه‌تى هەرێم به‌رده‌وام لە هەوڵدایه‌ بۆ ئاسایى كردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركووك
لە بارەی ئەوەی ئایه‌ پێش هەڵبژاردنەکانی عێراق دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە گوتی، "ئەگەر حکوومەتی فیدراڵی عێراق توانای فەرمانڕەوایی هەبێت و پابەندبێت بە دەستوورەوە، بەڵێ ئاسایی دەبێتەوە."

سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک و گەرمیان هەروەها باسی لەوەکرد، "بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی خیانەتی 16 ئۆکتۆبەری  ساڵى 2017 تا ئێسته‌ داگیر کراون و دەبێت بدرێنەوە به‌ خۆمان".

لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرى ساڵى 2107، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هەڵوێستێک شارەکەی بەجێهێشت و تا ئێسته‌یش نەگەڕاوەتەوە و مەرجی سەرەکیش ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووکە، لەو دۆخەی ئێسته‌ کە بە سەربازی کراوە و کوردەکانیش بوونەتە قوربانی دۆخەكه‌.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی


وشە - محەمەد میران