سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، چاوه‌ڕوانی بودجه‌ی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نرخی دۆلار جێگیر بكات و ئه‌وكاته بڕیار له‌سه‌ر پێدانی قیستی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ده‌ده‌ن كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه كڕاون.
له هه‌رێمی كوردستان سه‌تان پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و شوقه هه‌ن و له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به‌شێوه‌ی قیستی درێژخایه‌ن به نرخی كه‌می دۆلار كڕاون، به‌ڵام ئێسته كه نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ خه‌ڵك زیانمه‌ند نه‌بێت و ئه‌و پرۆسه‌یه ڕێكبخاته‌وه.
بڕیارێك ده‌درێ له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هاووڵاتییانه بێت كه یه‌كه‌كانیان كڕیوە
ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی شوبات، د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا له بودجه‌ی عێراق نرخی دۆلار جێگیر بكرێ، ئه‌وكاته بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێدانی قیستی درێژخایه‌نی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له كوردستان ده‌ده‌ن.
روونیشی كرده‌وه كه بڕیارێك ده‌درێ له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هاووڵاتییانه بێت كه یه‌كه‌كانیان كڕیوە بۆ ئه‌وه‌ی به نرخێكی زۆر له‌سه‌ریان نه‌بێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه دوو پێشنیار هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه نرخی دۆلار له‌سه‌ر یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌كان كه‌م بكرێته‌وه له‌و نرخه‌ی ئێسته هه‌یه، پێشنیارێكی تریش ئه‌وه‌یه كه قیسته‌كان بكرێن به پاره و ماوه‌ی پێدانی قیسته‌كان درێژ بكرێته‌وه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو نرخی دۆلار به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز بووه‌وه، به جۆرێك له 123 هه‌زار دیناره‌وه تا ئێسته كه به 145 دیناره. ئه‌گه‌ر به‌وجۆره‌یش بمێنێته‌وه ئه‌وه رێژه‌یه‌كی زۆر له‌پاره ده‌چێته سه‌ر ئه‌و یه‌كانه‌ی كه به‌شێوه‌ی قیست كڕاون.