سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكى "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه، باس له‌وه ده‌كات ئێستە پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان زۆر به‌هێزه و وڵاته زلهێزه‌كان و ئه‌مریكا پشتیوانن و پشتگیرى هه‌رێمن، رێگه ناده‌ن دۆخی تەناهیی ناوچه‌كه بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و ده‌ستدرێژى بكرێته سه‌ر، هه‌روه‌ها ده‌شڵیت، وڵاتانمان له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانى په‌كه‌كه له ناوچه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و كارانه‌ى په‌كه‌كه له ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان ده‌یكات، وڵاتانى ده‌ره‌وه‌تان له تێكدانی دۆخی تەناهیی هه‌رێم ئاگادار كردووه‌ته‌وه؟
به‌ڵێ بێگومان له هه‌موو دیداره‌كانى خۆمان له‌و شاندانه‌ى كه له ده‌ره‌وه دێن یان دیبلۆماسیانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و دیدارانه‌ى كه سه‌رۆكى حكوومه‌ت ئه‌نجامى ده‌دات له‌گه‌ڵ وڵاتان، پێمان گوتوون بوونى په‌كه‌كه له‌ناو كوردستان بووه‌ته مایه‌ى نیگه‌رانى و كاریگه‌ریى نه‌رێنى بووه له‌سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان، بووه‌ته فاكته‌رى سه‌ره‌كى بۆ راكێشانى هێزى توركیا و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى، بوونه‌ته مایه‌ى ئاوه‌داننه‌كردنه‌وه‌ى سه‌تان گوند و زۆریش له خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه گونده‌كانى خۆیان به‌هۆى په‌کەکە‌وه به‌جێ هێشتووه و ناتوانن كارى خۆیان و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى بكه‌ن، جگه له زه‌ره‌رى ماددى، تووشى زیانى گیانیش بوون.
سه‌ره‌ڕاى بونى په‌كه‌كه له سنووره‌كانى هه‌رێم، ئایا وڵاتانتان له بوونى په‌كه‌كه له شه‌نگال و مه‌خمور و دروستكردنى كێشه بۆ هاووڵاتییان ئاگادار كردووەتەوە؟
ئاگاداركردنه‌وه‌ى وڵاتان له‌سه‌ر كاره‌كانى په‌كه‌كه له هه‌رێمى كوردستان ته‌نها له‌سه‌ر ئاستى سنوره‌كانى هه‌رێم نییه، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانى هه‌رێمیش وه‌ك شه‌نگال و مه‌خمور و ده‌وروبه‌رى كه‌ركووك، بوونى په‌كه‌كه هیچ باش نییه له ناوخاكى هه‌رێمى كوردستان و عێراقیش.
له حاڵه‌تى ئاگاداركردنه‌وه‌ى وڵاتان له‌سه‌ر كاره‌كانى په‌كه‌كه، ئایا به‌ده‌مه‌وه هاتنیان هه‌بووه؟
ئه‌وانیش نیگه‌رانن له كاتى توندوتیژى په‌كه‌كه كه به‌هۆیه‌وه ده‌بێته مایه‌ى ئاواره‌یی خه‌ڵك و هێرشكردن و ئۆپه‌راسیۆنى توركیا بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێم و عێراق، وڵاتان نیگه‌رانن له‌و كارانه‌ى په‌كه‌كه، وڵاتان لایه‌نگرى ئه‌وه ناكه‌ن كه هێزى ده‌ره‌كى له هه‌رێمى كوردستان جموجوڵییان هه‌بێت و خاكى كوردستان دژى وڵاتانى دراوسێ به‌كاربێت، له لایه‌ن زۆربه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ش پەکەک وه‌ك هێزێكى تیرۆرستى ناسراوه، بۆیه نیگه‌رانن له بوونى په‌كه‌كه له خاكى كوردستان و عێراق، به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا كه هه‌بوونێكى به‌رفراوانیان له عێراق هه‌یه و نیگه‌رانیشن له‌وه‌ى به‌هۆى په‌كه‌كه رێككه‌وتنى شه‌نگال جێبه‌جێ نه‌كراوه.
كاره‌كانى په‌كه‌كه و دروستكردنى كێشه له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ئاستى پێوه‌ندییه‌كانى وڵاتان له‌گه‌ڵ هه‌رێم دروست كردووه؟
نه‌خێر، هه‌بوونى په‌كه‌كه به ڕه‌زامه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان نه‌بووه، ئه‌وان به‌ر له دروستبوونى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 1980وه هه‌ندێ ناوچه‌یان هه‌بووه، له دواى ساڵى 1991 ئیستیغلالى دۆخه‌كه‌یان كرد و له قه‌ندیل خۆیان فه‌رزكردووه و بگره هه‌ندێ ناوی چیا و گوندیان گۆڕیوه وه‌ك ناوچه‌ى میدیا، ده‌ستوه‌ردانیان له كاروبارى حكوومه‌ت كردووه و خۆیان به به‌دیلى حكوومه‌ت ده‌زانن كه حكوومه‌تێكى شه‌رعى و هه‌ڵبژێردراوه، ئه‌وه‌ش قابیلى قبووڵ نییه، ئه‌و وڵاتانه‌ش پاڵپشتى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، نیگه‌رانن له‌وه‌ى هێزێكى تر له ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌ت خۆى فه‌رز بكات.
ده‌مه‌وێ باس له هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانم بۆ بكه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان چى نوێ هه‌یه؟
هاوكاریى دوو لایه‌نه‌یه، كۆمه‌ڵێك كه‌مپ و په‌نابه‌ر و په‌ناهه‌نده له هه‌رێمى كوردستان ماون كه ئێستە حاڵى حازر ژماره‌یان ده‌گاته ملیۆنێک ئاواره، له %40 بۆ %50ى ئه‌و ئاوارانه له كه‌مپه‌كانن، ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكى زۆره له‌سه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چونكه حكوومه‌ت هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانى وه‌ك ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و ته‌ندروستى و په‌روه‌رده و ته‌واوى خزمه‌تگوزارییه‌كانى تر‌ى له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى بۆ ئه‌و كه‌مپانه ته‌رخان كردووه، وڵاتانى نێوده‌وڵه‌تیش له‌ڕووى كه‌لوپه‌ل و خۆراك هاوكارییان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناوخۆییه‌كان وه‌ك رێكخراوى خێرخوازیى بارزانى.
تێچووى ئه‌و خزمه‌تگوزارى و هاوكارییانه بۆ كه‌مپه‌كان مانگانه چه‌نده؟
ئه‌و كاته‌ى كه سه‌ره‌تاى ئاواره‌كان بوو، سه‌روو دوو ملیۆن ئاواره له هه‌رێمى كوردستان هه‌بوو، تێچووى مانگانه‌ى ئه‌و كه‌مپانه 120 ملیۆن دۆلار بوو ساڵانه یه‌ك ملیار و 400 ملیۆن دۆلارى ده‌كرد، 80 ملیۆن دۆلارى مانگانه‌ى له‌سه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوو، ئێستە كه نیوه‌ى ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، تێچوویان بۆ 80 ملیۆن دۆلار له مانگێكدا كه‌مبووه‌ته‌وه، مانگانە 60 ملیۆن دۆلارى خه‌رجى ئاواره‌كان له‌سه‌ر ئه‌ستۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و له ساڵێكدا زیاتر له 700 ملیۆن دۆلار ده‌كات.
هاوكاریى راسته‌وخۆى هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌ت له ماوه‌ى نه‌خۆشى كۆرۆنا كراوه؟
چه‌ندان وڵات هاوكاریى ته‌ندروستیى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه، راسته‌وخۆ له ده‌رمان و كه‌لوپه‌لى پزیشكى و خۆپارێزى و ئامێر، بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پارێزگاكانیش، به‌تایبه‌ت ئیمارات و كوێت و چین.
ئه‌و وڵاتانه‌ى كه هاوكارى پێشكه‌شى حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئاستى پرۆژه ده‌كه‌ن، ئێستە پرۆژه‌ى نوێ هه‌یه وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان بیكه‌ن؟
ئێستە نا، ته‌نها هاوكارى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا بۆ لیوا هاوبه‌شه‌كان له ئه‌نجامى دروستكردنه‌وه‌ى 14 لیواى پێشمه‌رگه له رووى پڕچه‌ككردنیان و یارمه‌تى مانگانه‌یان هه‌یه بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، له ماوه‌ى ساڵانى رابردووش كه وڵاتى یابان پێنج ملیار دۆلارى قه‌رزى دایه عێراق ساڵى 2007، ئه‌و كاته یابان داواى كرد له‌و پاره‌یه له %17ى هه‌رێم بدات كه ده‌یكرده 800 ملیۆن دۆلار و بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ته‌رخانكرا وه‌ك ئاو بۆ هه‌ڵه‌بجه و به‌نداوێك له دێره‌لووك و ئاو و ئاوه‌ڕۆش له هه‌ولێر دروست ده‌كرێت.
هیچ وڵاتێك نیازى هه‌یه نوێنه‌رایه‌تى و باڵیۆزخانه له هه‌رێم بكاته‌وه؟
ئه‌وه په‌یوه‌سته به پێوه‌ندیى دوو لایه‌نه، ئه‌وه‌ى ئێستە له هه‌رێمى كوردستان كه‌م نییه له كونسوڵخانه و باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تى و كونسوڵى فه‌خرى و نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا و یۆنامى، به هه‌موویانه‌وه 40 نوێنه‌رایه‌تى و كونسوڵ و باڵیۆز ده‌بن له هه‌رێمى كوردستان، به‌شێكى زۆر له‌وانه‌ى له به‌غدا بونى دیبلۆماسییان هه‌یه له هه‌رێمیش هه‌یانه، بۆ داهاتووش چه‌ند وڵاتێك ئاماده‌ییان نیشانداوه نوێنه‌رانى و كونسوڵ و باڵیۆزخانه له هه‌رێم بكه‌نه‌وه به‌ڵام ئێستە نامانه‌وێ ئاماژه به‌و وڵاتانه بكه‌ین، له چه‌ند رۆژى رابردووش كونسوڵى گشتى ئه‌رمه‌نستان له هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه.
پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له رووى دیبلۆماسیه‌وه زۆر باشه، ئه‌مه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى زلهێز و پێشكه‌وتوو هه‌بووه؟
هه‌رێمى كوردستان راسته به‌شێكه له عێراق، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ نمونه‌ى وڵاتانى فیدراڵى، هه‌رێمێك له هه‌ر وڵاتێك بێت، له كه‌نه‌دا یان هیندستان و سوسیرا، ئه‌و پێگه به‌هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌ى نییه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌تى، ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندى هه‌رێمى كوردستان و خه‌باتى كوردستانه، به‌تایبه‌ت له چه‌ند ساڵى رابردوو كه شه‌ڕى داعش بوو و به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه بووه قسه‌ى سه‌ر زمانى هه‌موو وڵاتانى زلهێز، ئه‌وانه هه‌موو كاریگه‌رن كه پێگه‌ى هه‌رێم به‌هێز بووه، به‌ڵام سیاسه‌ت چه‌سپێنراو نییه و به‌رژه‌وه‌ندى هه‌یه زۆر وڵاتیش ره‌نگه به‌رژه‌وه‌ندیان له ناوچه‌كه هه‌بێت له بوارى سیاسى و ئابوورى و ئه‌منى و وزه، ره‌نگه له داهاتوو گۆڕانكارى دروست بێت.
وڵاتانى زلهێز به تایبه‌ت ئه‌مریكا تا چه‌ند گرنگییان به هه‌رێمى كوردستان له رابردوو و ئێستە داوە؟
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان له رووى ئابوورى و ئیدارى و سیاسى و ئه‌و گرفتانه‌ى له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر به‌راوردى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆى ناوچه‌كه بكه‌ى ده‌سكه‌وتى گه‌وره و پێشكه‌وتنى به‌خۆیه‌وه بینیوه له رووى ئابوورى و مافى مرۆڤ و په‌ره‌پێدانى دیموكراسى و مافى مرۆڤ و كه‌رتى تایبه‌تى و دروستكردنى ژێرخانى ئابوورى، ئه‌و ئازادییه‌ى پێكهاته‌كان و ئاییین و ئاینزاكان و نه‌ته‌وه‌كان هه‌یه‌تى زۆر هه‌رێمى گه‌وره‌تر كردووه و دنیاى ده‌ره‌وه رێز له هه‌رێمى كوردستان بگرێت، هاتنى پاپاى ڤاتیكان بۆ كوردستان پاڵپشتى گه‌وره‌یه بۆ كوردستان، هه‌رچه‌نده رۆژانه له به‌شه‌كانى تر‌ى عێراق ده‌ستدرێژى هه‌یه و ده‌كرێت راسته به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ى كه كرایه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان به مووشه‌ك بینیمان چ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كى توندبوو، هه‌روه‌ها به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كانى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، فره‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا و چه‌ندان وڵاتانى تر و کۆمەڵگەی عه‌ره‌بى و كونسولیات و باڵوێزخانەکان كه سه‌ركۆنه‌یان كرد ئه‌مه بۆخۆى گرنگى و پێگه‌ى هه‌رێم لاى وڵاتان نیشان ده‌دات.
كه‌واته ده‌ته‌وێ بڵێى ئه‌منیه‌تى كوردستان لاى ئه‌مریكا هێڵى سوره؟
به‌ڵێ ئه‌مه خاڵه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانێك بیانه‌وێت ئه‌و ئه‌منیه‌ت و پێشوه‌چوونه و خۆشگوزه‌رانیه‌ى كه له به‌شێكى عێراق هه‌یه و بیانه‌وێت تێكى بده‌ن رێپێدراو نییه، ئێستا به‌شێك له‌وانه‌ى له عێراق له رۆژنامه‌نووس و چالاكوان و كه‌سانى تر كه له عێراق هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێت روو له هه‌رێم ده‌كه‌ن، له ئه‌مریكا گروپێك هه‌یه له كۆنگرێس مان و ومێن پاڵپشتى هه‌رێم هه‌یه ده‌كه‌ن، له به‌ریتانیاش گروپێكى حزبییه‌كانى په‌رله‌مانى هه‌یه پاڵپشتى هه‌رێمى كوردستان و له وڵاتانى تریش به هه‌مان شێوه.
دیمانه‌ى هۆشیار عه‌لى