پسپۆڕانی ته‌ندروستی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی دوو جۆری جیاوازی ڤاكسینی كۆرۆنا كردووه، تا بزانن چی ڕوو ده‌دات ئه‌گه‌ر بۆ نموونه كه‌سێك ڤاكسینی ئه‌سترازینكا به‌كار بهێنێت، ژه‌می دووه‌میش ڤاكسینی نۆڤاڤاكس.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی
حوڕه، تا ئێسته 69 جۆری جیاوازی ڤاكسینی كۆرۆنا له دنیادا كاریان له‌سه‌ر كراوه، زۆربه‌یان وا دروست كراون كه ده‌بێت دوو ژه‌م یان زیاتر به‌كار بێن.
زانكۆی "ئۆكسفۆرد"ی به‌ریتانی له‌مباره‌یه‌وه توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر 800 كه‌سی سه‌روو 50 ساڵ به‌ره‌و سه‌ر كردووه، تا بزانن ئه‌گه‌ر كه‌سێك دوو جۆری جیاوازی ڤاكسینی پێ بدرێت، چیی به‌سه‌ر دێت، زانایان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێكهاته و كاتی ئه‌و ڤاكسینانه كردووه كه ئێسته له به‌ریتانیا به‌رده‌ستن، ڕه‌نگه له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه بڵاو بكرێته‌وه.
جه‌سته‌ی به‌رگریی به‌هێزتری دروست كردووه به به‌راورد به پێدانی دوو ژه‌می یه‌ك جۆر ڤاكسین
دكتۆر ماسیۆ سناب پزیشكی به‌شدار له توێژینه‌وه‌كه ڕای گه‌یاندووه، بۆ سه‌لماندنی توێژینه‌وه‌كه تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر مشك كردووه، ڤاكسینی "فایزه‌ر" و "ئه‌سترازینكا"ی پێ دراوه، به‌مه‌ش جه‌سته‌ی به‌رگریی به‌هێزتری دروست كردووه به به‌راورد به پێدانی دوو ژه‌می یه‌ك جۆر ڤاكسین، ده‌ڵێن ڕه‌نگه بۆ مرۆڤیش هه‌مان كاریگه‌ریی هه‌بێت.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ئه‌و بڕوایه‌ی لای زانایان دروست كردووه، ڕه‌نگه تێكه‌ڵكردنی دوو جۆر ڤاكسینی جیاوازی كۆرۆنا، به‌رگری باشتر له جه‌سته دروست بكات، واتا سیستمی ڤاكسینی جیاواز، ته‌نیا دژه ته‌ن دروست ناكات، به‌ڵكو ببێته هۆی دروستكردنی خانه‌ی به‌رگری له جۆری "CD8+T-cells"، ئه‌م خانانه‌ش یادگه‌ی درێژخایه‌ن به‌رانبه‌ر كۆرۆنا له جه‌سته دروست ده‌كه‌ن، واته به‌رگریی جه‌سته بۆ ڤایرۆسه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر ده‌مێنێته‌وه.
زانایان ددان به‌وه‌دا ده‌نێن، هه‌رچه‌نده تێكه‌ڵكردنی دوو جۆر ڤاكسینی جیاواز بۆ خانه‌كانی مشك كاریگه‌ریی هه‌بووه، به‌ڵام هێشتا یه‌كلا نه‌بوونه‌ته‌وه كه هه‌مان به‌رگریی بۆ مرۆڤ دروست ده‌كات.