باهۆز مسته‌فا نووسه‌ری ڕۆمان و چیرۆك، نوێترین ڕۆمانی به ناوی "فریشته‌ی دۆزه‌خ" چاپ كرد، به‌منزیكانه بڵاوی ده‌كاته‌وه، ده‌ڵێ: له‌به‌ر هه‌ندێك بابه‌تی پۆلیسی پێم باش بوو لۆگۆی سه‌روو 18ی لێ بده‌م.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی شوبات، باهۆز مسته‌فا نووسه‌ری چیرۆك و ڕۆمان، له‌باره‌ی نوێترین ڕۆمانی چاپكراوی خۆی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌م ڕۆمانه له‌ڕووی شێواز و ناوه‌ڕۆكه‌وه ئه‌زموون و به‌رهه‌مێكی تازه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد بۆ ته‌مه‌نی سه‌رووی 18 بێ.
ڕوونی كرده‌وه، ڕۆمانی "فریشته‌ی دۆزه‌خ" رۆمانێكی پۆلیسییه و كۆمه‌ڵێك رووداو و وێنه‌ی دروست كردووه یا بڵێن پێشان داوه، بۆ گه‌نجی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵی ره‌نگه قوڕس بن و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌یان جێبهێڵێت، بۆیه به‌باشم زانی ئه‌و +18 زیاد بكه‌م.
به‌باشم زانی +18 زیاد بكه‌م چونکە بۆ خوار ئەو تەمەنە گونجاو نییە
فریشته‌ی دۆزه‌خ، رۆمانی شاره، چونكه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری رووداوه‌كانی له‌ناو گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی شار روو ده‌ده‌ن، كاره‌كته‌ره‌كان به‌شێكیان عه‌قڵیی گوندی یان شاخییان هه‌یه و به هه‌مان پێوه‌ری رابردوویان كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش واده‌كات ته‌مه‌نیان كورت بێ.
باهۆز مسته‌فا گوتی: زمانی نووسینی رۆمانی فریشته‌ی دۆزه‌خ زمانی شاره، یاخۆ ئه‌و نیمچه ستاندارده‌یه كه له باشووری كوردستان پێی ده‌نووسین، ره‌نگه هه‌ندێك له كاره‌كته‌ره‌كان به شێوه‌زار و زمانی ناوچه‌كه‌ی خۆیان قسه بكه‌ن، به‌ڵام به‌گشتی زمانێكی ئاساییه و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ به ئاسانی له رووداو و گفتوگۆكان بگات.
ئه‌وه‌شی گوت: له‌م ئه‌زموونه به‌تایبه‌تی و ئه‌وانه‌ی پێشتر به‌گشتی، خوێنه‌ر ماندوو و بێزار ناكه‌م، هه‌رچه‌نده ئه‌مه ده‌بێ بۆچوونی خوێنه‌ر خۆی بێ، به‌ڵام دڵنیام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه قسه و باسی زۆر تازه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.