له پاڵه‌وانیه‌تیی جۆدۆی ناوچه‌ی باكووری قه‌وقاز له كۆماری داغستانی رووسیا، شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره رووی دا و گۆڕه‌پانی یارییه‌كه بووه شوێنی شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی REN TV، هێشته هۆی شه‌ڕه‌كه نادیاره، كه به ده‌یان كه‌س تێیدا به‌شداربوون، به‌ڵام پێده‌چێت شه‌ڕه‌كه هه‌ر به هۆی یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌وه بێت.
فیدراسیۆنی جۆدۆی رووسیا لێكۆڵینه‌وه له هۆی روودانی شه‌ڕه‌كه ده‌كات و لیژنه‌ی بۆ پێكهێناوه، راشیان گه‌یاندووه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه سزاده‌ده‌ن، كه بوونه‌ته هۆی ئه‌م شه‌ڕه.