پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، له هه‌ڵمه‌تێكدا توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر ده‌یان بۆكس خه‌نجه‌ر و چه‌قۆدا بگرن، له هه‌ندێك شوێنی پارێزگاكه‌دا به‌شێوه‌ی ئاشكرا و نهێنی كڕین و فرۆشتنیان پێوه كراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی شوبات، ڕائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پارێزگای هه‌ولێر، له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌یان بۆكس خه‌نجه‌ر و چه‌قۆدا گرت كه له هه‌ندێك شوێن كڕین و فرۆشتنیان پێوه كراوه".
زیاتر گوتی، "هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێ، تا دیارده‌ی فرۆشتن و هه‌ڵگرتنی چه‌قۆ و بۆكس خه‌نجه‌ر و سه‌رجه‌م ئامرازه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان بنبڕ ده‌كرێت."
له پارێزگای هه‌ولێر ئه‌و ڕووداوانه‌ی پێوه‌ندییان به توندوتیژیی خێزانی و فێڵكردنه‌وه هه‌یه، تاوانباران ناتوانن له ده‌ست پۆلیسی شاره‌كه خۆیان حه‌شار بده‌ن، به زووترین كات له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕووی دادگا و یاسا ده‌كرێنه‌وه.