له ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایكبوونی هاوژینه‌كه‌یدا، لیۆنێل مێسی به شێوازێكی تایبه‌تی پیرۆزبایی له ئانتۆنێلا كرد.
هه‌ینیی رابردوو ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایكبوونی ئانتۆنێلای هاوژینی مێسی بوو، كه هه‌ر له منداڵییه‌وه پێكه‌وه‌ن و ئێسته خاوه‌نی سێ منداڵن.
مێسی پیرۆزبایی له ئانتۆنێلا كرد، كه ته‌مه‌نی بووه 33 ساڵ و له تۆڕی ئینستاگرام پۆستێكی دانا، كه وێنه‌ی خۆی و هاوژینه‌كه‌ی بوو، له ژێریدا نووسیویه‌تی "یادی له‌دایكبوونت پیرۆز بێت ئه‌ی ژیانی من، خۆشم ده‌وێی".
له لای خۆیه‌وه ئانتۆنێلا وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ مێسی و منداڵه‌كانیان، هه‌ر له ئینستاگرام پۆست كردووه، كه به ده‌وری كێكی یادی له‌دایكبوونه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه.