له ژێر ناونیشانی" سروشت و ئارامی ده‌روون" به‌چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر یه‌كه‌مین پێشه‌نگای تایبه‌تی شێوه‌كاری بۆ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار" بنار پیرداود" ده‌كرێته‌وه.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار بنار پیرداود به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێشه‌نگاكه رۆژی سێشه‌م سه‌عات 10:30ی به‌یانی له گه‌له‌ری میدیا له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه تا ئێسته به‌شداری له 23 پێشه‌نگای هاوبه‌شی كردووه، وه‌ك خۆی گوتی، تایبه‌تمه‌ندی له دروستكردنی تابلۆی سروشتی وه‌رگرتووه و پێشه‌نگای داهاتوویشی له‌و چوارچێوه‌یه ده‌بێت.
بنار پیرداود قادر ساڵی 1983 له دایك بووه و ئێسته له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی سنووری ده‌شتی هه‌ولێر مامۆستایه.
هەولێر/ فەیسەڵ شێخانی