هێشتا ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه كه هێرشی كرده سه‌ر غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له سلێمانی، هێرش كرایه سه‌ر غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری عێراق و به سه‌ختی بریندار كرا. غالب محه‌مه‌د كه زیاتر له 16 پاسه‌وانی هه‌یه دوای ره‌وانه‌كردنی بۆ نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری بۆ كرا.
وێنه‌ی هه‌ر كه‌سێك وه‌ك تۆمه‌تبار شتێكی نامۆیه و ناكرێ ده‌زگای ته‌ناهیی هێنده لاواز بێت
له‌و ڕۆژه‌وه تا ئێسته جگه له كامێرا چاودێرییه‌كانی به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره هیچزانیارییهكی تر له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام له به‌شێك له میدیاكانی سلێمانی وێنه‌ی كه‌سێك وه‌ك تۆمه‌تبار بڵاو كراوه‌ته‌وه و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانیش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ نییه.
یونس عه‌لی یاساناس بۆ "وشه" گوتی، به‌بێ لێكۆڵینه‌وه و قسه‌ی ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان بڵاو كردنه‌وه وێنه‌ی هه‌ر كه‌سێك وه‌ك تۆمه‌تبار شتێكی نامۆیه و ناكرێ ده‌زگای ته‌ناهیی هێنده لاواز بێت راگه‌یاندن ئاراسته‌ی بكات و زانیاری پێ ئه‌و بڵاو بكاته‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی لاوازن و له‌ناو لێكۆڵینه‌وه‌دان، به‌ڵام زانیارییه‌كان دزه‌یان پێ ده‌كرێ.
میدیاكانی لاهوور جه‌نگی به پله‌ی یه‌كه‌م چه‌ندان بانگه‌شه‌یان له‌سه‌ر لێدان له‌و په‌رله‌مانتاره كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ قسه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاو بكه‌نه‌وه. به بڕوای شاره‌زایانیش ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌ی میدیاكانی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه له ژێر سێبه‌ری لاهوور جه‌نگی له‌و په‌رله‌مانتاره دراوه.