منداڵێكی كوردی په‌نابه‌ر له یۆنان له كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له ناو كه‌مپه‌كه‌یان سووتاوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له ده‌ستدا، سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكهیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێسته روون نه‌بووه‌ته‌وه هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره چی بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، 28ی شوبات، ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه بۆ كاروباری په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئاگر له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له یۆنان كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه منداڵێك سووتاوه و گیانی له ده‌ستداوه.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و منداڵه به ره‌گه‌ز كورده و په‌نابه‌ر بووه و ئاگر له خێمه‌كه‌یان له كه‌مپی "سێڤا" كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیمه‌كان دره‌نگ چوونه‌ته شوێنی ئاگره‌كه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و منداڵه گیانی له ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد كه تائێسته روون نه‌بووه‌ته‌وه هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره چی بووه، به‌ڵام پێده‌چێت له كاتی كردنه‌وه‌ی ئاگر ئه‌و رووداوه روویدابێت و ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌یش هه‌شت ساڵه.
له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندان په‌نابه‌ری كورد له وڵاتان به رووداوی جیاجیا گیانیان له ده‌ستداوه و مردوون.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی