له كاردانه‌وه‌ی قسه‌كانی باڵوێزی كۆماری ئیسلامی ئێران كه سه‌ركۆنه‌ی هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق كردبوو، ئه‌نكه‌ره بانگهێشتی باڵوێزی تارانی له وڵاته‌كه‌ی كرد و تارانیش هه‌مان هه‌نگاوی گرته‌به‌ر، به‌غدایش له‌و نێوه‌نده‌دا بێده‌نگه له كاتێكدا كرۆكی كێشه‌كه له‌سه‌ر عێراقه كه به‌رده‌وام باسی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌كات.
ئیره‌ج مه‌سجیدی باڵوێزی كۆماری ئیسلامی ئێران له دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانی هێرشه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر عێراق ڕه‌ت كرده‌وه و ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی توركیای لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تایش فاتح یڵدز باڵوێزی
توركیا له به‌غدا له تویته‌ری خۆی وه‌ڵامی مه‌سجیدی دایه‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه تاران دوا كه‌س ده‌بێ كه وانه و په‌ند به ئێمه بدات بۆ ڕێزگرتن له سنووری عێراق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له به‌رانبه‌ر قسه‌كانی مه‌سجیدی باڵوێزی تارانی له ئه‌نكه‌ره محه‌مه‌د فه‌رازمه‌ندی بانگهێشت كرد و نامه‌ی ناڕه‌زایی توندی پێداوه و دووپاتیشیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه توركیا ئۆپراسیۆنه‌كانی بۆ سه‌قامگیركردنی دۆخی عێراق و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی "تیرۆریستانه". به توندی لێدوانه‌كانی ئیره‌ج مه‌سجیدیشیان سه‌ركۆنه كردووه.
سه‌روه‌ری عێراق بووه‌ته نوكته و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی گاڵته‌ی پێ ده‌كرێت
له به‌رانبه‌ردا سلێمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵچوونه و بۆچوونه‌ی تاران له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، كه كۆماری ئیسلامی ئێران هاوكاری په‌كه‌كه ده‌كات و 525 چه‌كداری ئه‌و گرووپه له ئێرانن و به ئازادی ده‌سووڕێنه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ناوخۆی توركیایش، كۆماری ئیسلامی
ئێران ده‌ریا ئۆرس باڵوێزی كۆماری توركیای له تاران بانگهێشت كرد و یاداشتی ناڕه‌زایی توندیان پێداوه و دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته توركیا قسه‌كانی بسه‌لمێنێت و بۆمان ڕوون بكاته‌وه ئه‌و كه‌سانه له كوێن و كێن، ئه‌گه‌ریش به وردی قسه‌كانی نه‌سه‌لمێنێت، پێویسته چیتر لێدوانی له‌مجۆره نه‌دات، چونكه ئه‌مجۆره لێدوانانه به توندی له‌لایه‌ن تارانه‌وه سه‌ركۆنه ده‌كرێت.
له كاتێكدا گرژی و ناكۆكی دیپلۆماسی له نێوان تاران و ئه‌نكه‌ره له‌سه‌ر عێراق دروست بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له عێراق حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت و ڕێسا و یاسا بوونی نه‌بێت، باڵوێزی تاران له شوێنی به‌غدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشی توركیا ده‌كات و به‌غدایش بێده‌نگی له‌و نێوه‌نده هه‌ڵبژاردووه، كه‌چی به‌رپرسانی باڵای عێراقیش له هه‌موو په‌یام و وتارێكیان دووپات له سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
تا ئێسته له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ته‌نیا محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هاتووه‌ته ده‌نگ و ئه‌ویش له تویتێكدا نووسیویه‌تی، پێویسته نوێنه‌ری دیپلۆماسی وڵاتان له عێراق به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و نوێنه‌ری وڵاته‌كانیان بكه‌ین و هاریكاری وڵاته‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق به‌هێز بكه‌ن، له‌سه‌ر به‌شێك له‌و نوێنه‌رانه پێویسته به وردی ئه‌ركی خۆیان بزانن و ده‌ستوه‌ردان له شتێك نه‌كه‌ن كه پێوه‌ست نییه به‌وانه‌وه و ده‌بێ ڕێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرن، تا به‌رانبه‌ره‌كانیشیان هه‌مان كار بكه‌ن.
ئه‌و بۆچوونه‌ی حه‌لبووسیش به پشتیوانی له هه‌ڵوێسته‌كانی توركیا لێك ده‌درێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ڕه‌خنه‌ی له قسه‌كانی باڵوێزی ئێران له عێراق گرتووه، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق كه لایه‌نی پێوه‌نداره به‌و پرسه‌وه تا ئێسته هیچ هه‌ڵوێستێكی ڕوون و ئاشكرای ده‌رنه‌بڕیووه.
به گوێره‌ی ڕێككه‌وتن و په‌یماننامه‌كانی كاری دیپلۆماسی باڵوێزی وڵاتێك بۆی نییه له شوێنی ئه‌و وڵاته‌ی كه تێیدا مێوانه ڕه‌خنه له وڵاتێكی تر بگرێت
رامی سكینی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباره‌وه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه شه‌ڕی لێدوان و قسه‌ی دیپلۆماتكارانی توركیا و ئێران، پاشه‌كشه‌یه له سه‌روه‌ری عێراق و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه باڵوێزی وڵاتان له به‌غدا ئه‌رك و كاری خۆیان نازانن و زیاتر ده‌ڵێن له‌وه‌ی ته‌نیا وه‌ك نوێنه‌ری وڵاتێك له عێراق مامه‌ڵه بكه‌ن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه پێویسته حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه باڵوێزی هه‌ردوو وڵات بانگهێشت بكات و به توندی ناڕه‌زاییان پێ ڕابگه‌یه‌نێت و هۆشدارییان پێ بدات كه به هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی تر زیاتر له‌وه‌ی ئه‌ركیانه ده‌ستی بۆ درێژ نه‌كه‌ن و له شوێنی
عێراق قسه نه‌كه‌ن و هیچ یه‌كێكیش خۆی به خاوه‌نی عێراق نه‌زانێت.
به گوێره‌ی په‌یماننامه و ڕێكه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به كاری دیپلۆماسی، لێدوانی باڵوێزی وڵاتێك، له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی كه تێیدا مێوانه له دژی وڵاتی سێیه‌م، پێشێلكردنی ڕێككه‌وتن و ڕێساكانه.
له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌م دیارده‌یه بووه‌ته شیاوی نوكته و قسه له‌سه‌ر كردن و به‌شێك له چالاكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌روه‌ری عێراق له كوێیه و حكوومه‌ت له كوێیه و بۆچی ناتوانێ هه‌ڵوێستێك وه‌ربگرێ و چۆن ده‌كرێ باڵوێزی وڵاتان له شوێنی حكوومه‌تی عێراق به ناوی عێراق قسه بكه‌ن و ئه‌و مافه به خۆیان بده‌ن.