دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لە یەكەم وتاریدا دوای شكستهێنانی لە هەڵبژاردنی ساڵی رابردوو، گوتی بە تەمای دامەزراندنی پارتێكی نوێ نییە و هەر لەگەڵ پارتی كۆماریخوازدا دەمێنێتەوە، هەوڵ دەدات بەرانبەر دیموكراتەكان بەهێزی بكاتەوە.
سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لەبارەی ئەگەری خۆپاڵاوتنی بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2024 روونی كردەوە، ئەم بابەتە هەڵدەسەنگێنێت. زۆر لە سەرۆكەكانی ئەمەریكا كاتێك شكست دەخۆن یان دوو خولی سەرۆكایەتی تەواو دەكەن واز لە دەسەڵات دەهێنن، بەڵام ترەمپ سوورە لەسەر ئەوەی بزووتنەوەكەی پەرە پێ بدات كە لە ساڵی 2016 دەستی پێ كرد.
بەڵكو بە كۆكردنەوەی سەرجەم تواناكانی پارتی كۆماریخواز دەتوانن پڕۆژە و پلانەكانیان پێش بخەن.
بەگوتەی ترەمپ هیچ پێویست بە دامەزراندنی پارتی نوێ ناكات، بەڵكو بە كۆكردنەوەی سەرجەم تواناكانی پارتی كۆماریخواز دەتوانن پڕۆژە و پلانەكانیان پێش بخەن.
بەگوێرەی
بی بی سی، لەو وتارەیدا ترەمپ بە توندی رەخنەی لە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا گرت كە زۆر لە پلان و بڕیارەكانی حكوومەتی پێشووی هەڵوەشاندووەتەوە، ئاماژەشی دا خراپترین مانگی دەسەڵاتداری سەرۆكێكی نوێ لە مێژووی ئەمەریكا تۆمار كراوە.
ئەو گەشبینە لەوەی دیموكراتەكان لە قۆناغی یەكەمی هەڵبژاردن كە لە ساڵی 2022 بەڕێوە دەچێت شكست بخۆن و لە هەڵبژاردنی ساڵی 2024 بە تەواوی كۆشكی سپی رادەست بكەن