دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق له دانوستاندنه‌كانیدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خۆپێشانده‌رانی ناسرییه سه‌ركه‌وتوو بوو، ڕێككه‌وتن به ڕاگرتنی خۆپێشاندانه‌كانی زیقار بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ كه هاوكات ده‌كاته چواری ئادار و ڕۆژێك پێش سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بۆ ئه‌و پارێزگاكه، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێك پلانێكی حكوومه‌ت بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه له ته‌واوی عێراق ئاشكرا ده‌كات.
دوای چه‌ند ڕۆژێك له خۆپێشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان، پارێزگای زیقار له باشووری عێراق تا ئاستێك ھێوری و ئارامی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه، كه به‌هۆی ئه‌و خۆپێشاندانه‌وه له ناسرییه‌ی ناوه‌ندی پارێزگاكه ڕووی دا، پێكدادان له نێوان ھێزه ته‌ناهییه‌كان و خۆپێشانده‌ران رووی دا و بووه ھۆی لێكه‌وتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار له ھه‌ردوولادا. چالاكانی خۆپێشاندانه‌كان ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ھه‌ڵپه‌سارد و ماوه‌ی سێ ڕۆژیان داوه به حكوومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی ئادار، ناسر تركی یاسر له‌فته په‌رله‌مانتاری عێراق له پارێزگای زیقار، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپاوه بۆ عێراق، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه ده‌كات له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ، له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتی ده‌ست پێ ده‌كات.
زیاتر گوتی، ئه‌مشه‌و سوپا و هێزێكی زۆری ته‌ناهی له‌و ناوچانه بڵاو ده‌بنه‌وه كه پاپا سه‌ردانی ده‌كات، دۆخی ته‌ناهیی شوێنه‌كان به ته‌واوی كۆنترۆڵ ده‌كرێت و ڕێ به هیچ جۆره كۆبوونه‌وه و خۆپێشاندانێك تا دوای سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا نادرێت.
ئاشكرا كرد، هێزه ته‌ناهییه‌كان له پێنجی ئاداره‌وه ده‌ستكراوه ده‌بن بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخی له‌ناكاو له هه‌ر شوێنێك ڕوو بدات، چونكه سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بۆ عێراق زۆر گرنگه و چه‌ندان جار له‌باره‌ی دۆخی ته‌ناهییه‌وه هۆشدار دراوه‌ته ده‌ست حكوومه‌تی عێراق.
بڕیاره پاپای ڤاتیكان ڕۆژی ھه‌ینی پێنجی ئادار ده‌ست به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق بكات، ئه‌و سه‌ردانه چوار ڕۆژ ده‌خایه‌نێت به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ھاوكاری و ھاوسۆزی خۆی بۆ مه‌سیحییه‌كان، كه شه‌ڕ و چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له‌ناوی بردن و به‌شێكی زۆریان په‌نایان بۆ كوردستان و وڵاتانی ئه‌وروپا برد.