هه‌ڕه‌شه‌كردن به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه له كچان و ژنانی گه‌رمیان ته‌شه‌نه ده‌كات، له ماوه‌ی ڕابردوویشدا چه‌ندان دۆسیه‌ی له‌و جۆره له پۆلیسی سنووره‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا كراوه.
یه‌كێك له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كچان له سنووری گه‌رمیان ئێسته تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، ترسیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و دانانی فه‌یسبووك به‌ناوی ئه‌وانه‌وه هه‌یه.
هه‌ژار شه‌ماڵ به‌رپرسی رێكخراوی لاڤه بۆ خێزانه له یه‌كترازاوه‌كان، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئاگه‌دار كراینه‌وه كه به‌شێك له كچان له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، مه‌ترسی كه‌وتووه‌ته سه‌ر ژیانیان و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێ.
كچ هه‌بووه له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری هه‌ره‌شه‌ی لێ كراوه
روونیشی كرده‌وه كه كچ هه‌بووه له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه لێی كراوه، جیا بووه‌ته‌وه و كێشه‌كه‌ی بردووه‌ته دادگا.
روونیشی كرده‌وه كه تا ئێسته ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌هۆی ئه‌و كارانه‌وه له سنووری گه‌رمیان گیراون.
لای خۆیه‌وه كارزان عوسمان توێژه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، میدیا رۆڵی خۆی نابینێ له هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و مه‌ترسییه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا كه به‌هۆیانه‌وه ڕۆژانه چه‌ندان كه‌س ده‌بنه قوربانی.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه به‌شێك له‌و كێشانه‌ی هه‌یه پێوه‌ندییان به نه‌بوونی هۆشیاری هه‌یه.
به‌پێی ئاماره‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو تا ئێسته، زیاتر له 20 كه‌یسی هه‌ڕه‌شه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه تۆمار كراون. موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌میان، بۆ "وشه"ئاشكرای كرد، ژماره‌یه‌ك زۆر له‌و دۆسیانه لێكۆڵینه‌وه‌یان تێدا ده‌كرێ.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی