به‌پێی ئاماره‌كان، له ماوه‌ی ئه‌مساڵ به ده‌یان حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن و هێرشكردن بۆ سه‌ر هاووڵاتییان له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام دراوه، چه‌ند حاڵه‌تێكی كوشتنیش هه‌بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه هاووڵاتییانی ئاسایی تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ ببن.
به‌پێی ئاماره‌كانی پۆلیسی سلێمانی، ده‌یان حاڵه‌تی دزیكردن و رێگریكردن له هاووڵاتییان له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌بووه، هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كچ له لایه‌ن هاووڵاتییان، چه‌ندان حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن له شه‌قام و كۆڵانه‌كان به هه‌ڕه‌مه‌كی، ته‌قه‌كردن له نێوان دوو دراوسێ، شه‌ڕه چه‌قۆ له ناو بازاڕی داره سووتاوه‌كه‌ی سلێمانی، ته‌قه‌كردن له ناوجه‌رگه‌ی بازاڕی سلێمانی، حاڵه‌تی چوونه‌سه‌ر ماڵ و هه‌ڕه‌شه‌كردن له دوو ژن، بێهۆشكردنی هاووڵاتی و رفاندنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان و بێهۆشكردنی كچێك و رفاندنی، له‌و تاوانه دیارانه‌ن كه له سلێمانی بووه به دیارده.
دیارترین حاڵه‌ته‌كانی ته‌قه‌كردن و كوشتن له شاره‌كه‌دا، دروستبوونی شه‌ڕ له نێوان ئاسایش و پێشمه‌رگه له بازگه‌ی تاسڵووجه كه ئاسایشێك كوژرا و پێنجی تریش بریندار بوون، هه‌ر هه‌مان رۆژ له شاره‌دێی شۆڕشی سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵ ئاسایشێك به ده‌ستڕێژی فیشه‌ك كوژرا.
زیاد كاكه ره‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ته‌قه‌كردن له سلێمانی بووه‌ته دیارده و رۆژانه ته‌قه‌كردن هه‌یه، چه‌كێكی نایاسایی زۆر به‌ده‌ست هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه له شاره‌كه‌دا، هه‌ر كه‌س ده‌بینی چه‌ك و ده‌مانچه‌ی پێیه.
روونیشی كرده‌وه، پێویسته یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكات، ئه‌وانه‌ی ته‌قه ده‌كه‌ن له هاووڵاتی، پێویسته بدرێنه دادگا و مافی گشتییان لێ وه‌ربگیرێت.
هه‌روه‌ها گوتی، چه‌كه‌كه ئه‌وه‌نده زۆر بووه كۆنترۆڵ ناكرێت، به‌شی زۆری هاووڵاتییان چه‌كیان پێیه، به‌و هێزه‌ی ئێسته كۆنترۆڵكردنی قورسه، خزم خزمێنه و ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه و ئه‌و شتانه به‌و شێوازه كۆنترۆڵ ناكرێت، ته‌قه‌كردن و كوشتن و بڕین دڵه‌ڕاوكێ بۆ هاووڵاتی دروست ده‌كات، هاووڵاتی ئه‌وه‌ی بێ چه‌كه و چه‌كدار نییه، زۆر بێزاره له‌و دیارده‌یه‌ی كه هه‌یه.
به‌شێك له‌و هاووڵاتییانه‌ی له ماوه‌ی رابردوو ته‌قه‌یان كردووه و پۆلیسی شاره‌كه گرتوونی، ته‌قه‌كردنه‌كه‌یان به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی بووه و هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بووه و هه‌وڵیان داوه هاووڵاتییان بترسێنن، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونی هاووڵاتییان دروست كردووه و مه‌ترسیشی له ناو هاووڵاتییان دروست كردووه.
وشه چه‌ندان جار هه‌وڵی دا پێوه‌ندی به نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بكات له‌باره‌ی دیارده‌ی ته‌قه‌كردن و هۆكار و چاسه‌ره‌ی دۆخه‌كه، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی