لاوازی هێزه ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی له ئاستی هه‌ندێك له ڕووداوه‌كانی كوشتن و تاوانی گه‌وره وایكردووه، هاووڵاتییان نیگه‌رانین بن، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌یان تاوانبار له شه‌قامه‌كان ده‌سووڕێنه‌وه، هێزه ته‌ناهییه‌كان ناتوانن بیانگرن.
هه‌ندێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ئێسته له شه‌قامه‌كانی سلێمانی ده‌سووڕێنه‌وه چه‌ندان ساڵه تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، بۆ نمونه، سه‌عات شه‌شی به‌ره‌به‌یانی ساڵی 2013، سه‌روه‌ت حه‌مه‌ڕه‌شید جێگری به‌رپرسی پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه به سندووقه ڕه‌شه‌كه‌ی مام جه‌لال ناسرابوو، له ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا كوژرا. هێزه ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی ئه‌وكات به‌ڵێنی زۆریاندا بۆ ئه‌وه‌ی بكوژه‌كان بدۆزنه‌وه، به‌ڵام كه‌یسه‌كه داخرا و بكوژه‌كانی ده‌سووڕێنه‌وه.
له به‌ره‌به‌یانی 11ی حوزه‌یرانی ساڵی 2019دا هێزێكی چه‌كدار له سلێمانی ته‌قه‌یان له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرا‌و پاسه‌وانێكیان كوژرا، پێشتریش له شه‌وی 12ی ئایاری 2018، پاش كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه چه‌كدارێكه‌وه ته‌قه و په‌لامار كرابووه سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته و ژووری رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ئه‌و رووداوانه‌ی باگراوندێكی سیاسیان هه‌یه بكوژه‌كانیان ده‌سووڕێنه‌وه
شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووس ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌دی هاوسه‌ری، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یان، له رووداوێكدا ته‌رمه‌كانیان دۆزرایه‌وه
رووداوه‌كه هه‌ر زوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به تاوانی كوشتن ناسێندرا، به‌رپرسانی حزبی و لایه‌نه ته‌ناهییه‌كان ده‌یان به‌ڵێنی جۆراوجۆریاندا له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و دۆزینه‌وه‌ی بكوژی تاوانه‌كه، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌برد پۆلیس و ئاسایش ڕووداوه‌كه‌یان به خۆكوژی دایه‌قه‌ڵه‌م و كه‌یسه‌كه داخرا.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهیی بۆ "وشه"، ئه‌و رووداوانه‌ی باگراوندێكی سیاسیان هه‌یه بكوژه‌كانیان ده‌سووڕێنه‌وه و كه‌س ناتوانێت بیانگرێ. روونیشی كرده‌وه كه سه‌رجه‌می ئه‌و ڕووداوانه لای خه‌ڵكی گومانیان له‌سه‌ره و لاوازی هێزه ته‌ناهییه‌كانی ده‌رخستووه.
ئه‌رشه‌د لۆلانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، زۆرینه‌ی تاوانباران ئێسته له شه‌قامه‌كان ده‌سووڕێنه‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی هه‌یه كه هێزه ته‌ناهییه‌كان نه‌توانن تۆمه‌تباران بگرن.
لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پۆلیس و ئاسایش شه‌وانه سێ لیژنه‌ی هاوبه‌شیان پێكهێناوه و له سێ كاتی جیاواز شه‌وانه ده‌رده‌چن.
روونیشی كرده‌وه كه تا ئێسته ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌یان پارچه چه‌كی جۆراو جۆر و ئۆتۆمبێلی جامڕه‌ش و بێ سه‌ره‌تادا گرتووه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه.