دیموكراسی تا ئێسته‌یش به پێشكه‌وتووترین و گه‌نجاوترین سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات داده‌نرێ له جیهان، به‌ڵام دوای هه‌وڵی زۆری وڵاتانی دیموكراسی، كه‌چی عه‌ره‌ب به گشتی سه‌ره‌ڕای ڕووخاندنی حكوومه‌ته تاكڕۆ و دیكتاتۆره‌كانیان، كه‌چی جارێكی تر بۆ تاكڕۆیی و كوشتن و بڕین و وێرانی گه‌ڕانه‌وه و نه‌یانتوانی دیموكراسی و فره‌یی و ئازادی قبووڵ بكه‌ن، باشترین نموونه‌یش وڵاتی عێراقه كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی عه‌ره‌بن، ئێسته به‌شی ڕه‌های وڵاته‌كه بووه‌ته ناوچه‌یه‌ك به ده‌ستی میلیشیا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی ئێران.
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاتانه عه‌ره‌بن، هه‌میشه هه‌وڵدراوه كه ئازادی و كرانه‌وه و دیموكراسی و فره‌یی جێگیر بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه بووه‌ته خه‌ون و جیهانی ئازاد و دیموكرات به ته‌واوی لێی بێ ئومێد بوون.
له دوای به‌هاری عه‌ره‌بی، تونس به یه‌كێك له‌و وڵاتانه داده‌نرا كه هه‌موو جیهان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون كه سیسته‌مێكی دیموكراسی جێگیر و پێشكه‌وتووی تێدا به‌رجه‌سته ببێت، به‌ڵام ئه‌میش دواجار ئه‌م ئامانجه‌ی نه‌پێكا و دووباره گرفتی گه‌وره‌ی سیاسی به‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و به‌شی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌یشی هیوا و ئومێد بۆ سه‌رده‌می دیكتاتۆرییه‌ت ده‌خوازن.
زۆرینه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه له دوای به‌هاری عه‌ره‌بی، سیسته‌مه سیاسییه دیكتاتۆرییهكانیان تێك‌شكاند، به‌ڵام له میسڕ و تونس و لیبیا و سووریا و یه‌مه‌ن، له‌جیاتی دیموكراسی وڵاتی پڕ له ته‌نگژه و شه‌ڕ و ماڵوێرانی دروستبوون كه به چه‌ندان ده‌یه‌ی تر به‌شێك له‌و وڵاتانه ناتوانن ڕاسته‌ڕی ببنه‌وه و دووباره ئاوه‌دان بكرێنه‌وه.
زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی تێیاندا ڕوویدا گه‌ڕانه‌وه بۆ دیكتاتۆریه‌ت و تاكڕۆیی
له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌كی به زه‌بری هێز ده‌ستوه‌ردانیان له وڵاتانی عه‌ره‌بی پاش به‌رپابوونی شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بی نه‌كردبێ، به یه‌كێك له هۆكاره‌كان دابنرێت، به‌ڵام ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی عێراق كه له 2003ه‌وه ئه‌مه‌ریكییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ڕژێمی سه‌دام و ساڵێكیش خودی ئه‌مه‌ریكییه‌كان حوكمی عێراقیان كرد، تا سیسته‌مێكی دیموكراسی و پێشكه‌وتووی تێدا جێگیر بكرێت، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه به ته‌واوی پێچه‌وانه بووه‌وه و ئێسته به‌شی ڕه‌های وڵاته‌كه حكوومه‌ت و یاسایشی تێدا نه‌ماوه و به ده‌ستی میلیشیا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی ژێر فه‌رمانی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت، ته‌نانه‌ت له ده‌ستی عێراقییه‌كی دیكتاتۆریش نه‌ماوه.
عێراق كه زۆرترین پاره‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاواوه تێدا خه‌رجكرا، تا ببێت به نموونه‌یه‌كی جوانی دیموكراسی، كه‌چی ئێسته شكستخواردووترین وڵاتی دنیایه و گه‌نده‌ڵی هه‌موو بواره‌كانی گرتووه‌ته‌وه و كوشتن و بڕین و ڕفاندن دوای 18 ساڵ له ئازادبوون له ده‌ستی ڕژێمی به‌عس تا ئێسته كۆتایی نه‌هاتووه.
دیرۆكی
عێراق به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه زۆر گه‌وره‌یه و پڕه له به‌رهه‌می ناوازه و زانا و داهێنه‌ر، كه‌چی دوای 2003 به‌هۆی هه‌ڵمه‌تی كوشتوبڕی و ڕفاندنی میلیشیاكانی ئێران كه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه، زۆرینه‌ی ڕه‌های توێژه‌ر و پزیشك و داهێنه‌ر و كارزانی عێراق ڕوویان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد و نه‌یانتوانی به‌رگه‌ی ئه‌و دۆخه بگرن، كه میلیشیاكان به ناوی ئاینه‌وه به‌رجه‌سته‌ی ده‌كه‌ن.
كۆنترین یاسا و زانكۆ و دامه‌زراوه‌ی فێركردن له جیهان له عێراقه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و به‌غدا یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه‌ی پێشكه‌وتووی له‌سه‌ر ئاستی جیهان لێ دروستكرا، كه له ئه‌وروپاوه خه‌ڵكی به لێشاو كۆچیان بۆ ده‌كرد، تا له ژێر ده‌ستی ئیبن سینا فێر ببن، كه‌چی ئێسته زانكۆكانی عێراق هیچ داهێنان و هیچ پێگه‌یه‌كیان نییه و بگره بوون به دامه‌زراوه‌یه‌كی ڕۆتینی بۆ ده‌سكه‌وتنی په‌ڕاوێك كه ناوی بڕوانامه‌یه، له كاتێكدا هه‌ڵگرانی بڕوانامه نه داهێنانێك نه توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد و تایبه‌ت به‌خۆیان كردووه، كه شیاوی ئه‌وه بێ له گۆڤاره جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به زانست و پێشكه‌وتنه‌كان بڵاو بكرێته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا زۆرترین پاره‌یان له عێراق خه‌رج كرد تا ببێت به وڵاتێكی دیموكراسی كه‌چی به‌شی زۆری بووه‌ته ژێرده‌سته‌ی گرووپێكی چه‌ته و میلیشیایی ئێرانی
به‌هۆی كۆچی زۆری گه‌نجان و خاوه‌ن پسپۆرییه‌كان ئێسته كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ڕۆژ دوای ڕۆژ پیرتر ده‌بێ، چونكه هه‌ركات ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نجانی ڕێك بكه‌وێ وڵاته‌كه جێ ده‌هێڵن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میلیشیاكانی شیعه كۆنتڕۆڵی هه‌موو جومگه‌كانی وڵاتیان كردووه و بانگه‌شه‌ی مه‌زه‌وییه‌ت و موقاوه‌مه ده‌كه‌ن، كه‌چی له هیچ سیسته‌مێكی دیموكراسی ئه‌و جۆره پێشهاتانه ڕووینه‌داوه و بوونی نییه.
به دڵنیاییه‌وه وڵاتێك كه سیسته‌می سیاسییه‌كی پشت به قسه‌ی پیاوانی ئاینی و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان ببه‌ستێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به خاوه‌نی سیسته‌مێكی دیموكراسی، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته ده‌وڵه‌تی ئاینی كه ئه‌مه‌یش ڕێك هێنانی ئه‌زموونی كۆماری ئیسلامی ئێرانه بۆ عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه واشنتن و هه‌ر وڵاتێكی تری ڕۆژئاوا ئه‌گه‌ر ئومێد و هیوایان به هاتنه‌دی عێراقێكی دیموكرات و ئازاد هه‌بێت، ئه‌وا له خه‌وندا ده‌ژین و ئه‌مه هه‌رگیز بوونی نابێ و نایه‌ته‌دی.