حكوومه‌تی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌رده‌وامه له فشاره‌كانی له‌سه‌ر كۆمپانیای فه‌یسبووك، تا به بیانووی "تیرۆر" پۆست و په‌ڕه‌كانی زمانی كوردی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بسڕێته‌وه و به‌م كاره‌یش ئه‌نكه‌ره ده‌یه‌وێ ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌ی تاوانه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیا توندڕۆكانی بكات.
سوپای توركیا له 20ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2018 ده‌ستی به هێرشی داگیركاری عه‌فرین كرد و دوای دوو مانگ و چوار ڕۆژ توانی عه‌فرین كۆنتڕۆڵ بكات و هێزه‌كانی توركیا و میلیشیا تۆندڕۆكانی هاوپه‌یمانی كه‌وتنه سووتاندن و تاڵانكردنی ماڵی هاووڵاتییانی كورد و گرتن و كوشتن و سوكایه‌تی پێكردنیان.
توركیا له‌میانه‌ی هێرشه داگیركارییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر عه‌فرین، به چڕی نه‌خۆشخانه و قوتابخانه‌كانی بۆردمان ده‌كرد، كاتێكیش هێزه‌كانی په‌یه‌ده پاشه‌كشه‌یان كرد و شاره‌كه‌یان جێهێشت، توركیا ده‌ستی به‌سه‌ر عه‌فریندا گرت و به‌وهۆیه‌وه سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی عه‌فرین ئاواره‌بوون و ئه‌و كوردانه‌یشی كه له‌وێ مانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه تاوانیان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام درا، به‌شێك له هاووڵاتییان گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه‌ی تاوانی میلیشیاكانی سه‌ر به ئه‌نكه‌ره و سوپای وڵاته‌كه‌یان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌كرده‌وه، تا ئێسته‌یش ئه‌م كارانه به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ئه‌نكه‌ره‌ی تووڕه كردبوو، چونكه ئه‌م ڤیدیۆ و وێنانه وه‌ك به‌ڵگه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگیران و چه‌ندان وڵاتیش سه‌ركۆنه‌ی هێرش و تاوانه‌كانی توركیا و میلیشاكانی كرد.
له‌وكاته‌وه ئه‌نكه‌ره له‌گه‌ڵ كۆمپانیای
فه‌یسبووك له گفتوگۆدایه و زۆرترین فشاری له‌سه‌ر دروست كردوون، تا سه‌رجه‌م په‌ڕه و ئه‌كاونته‌كانی هاووڵاتییانی كورد بسڕنه‌وه، كه وێنه و ڤیدیۆی له‌مجۆره بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه فه‌یسبووك به بێهه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر به‌م كارانه‌ی كورد ده‌یكات، پشتیوانی له "تیرۆر" ده‌كات.
به فشاری توركیا وێنه‌ی تاوانه قێزه‌وه‌نه‌كانی سوپای توركیا به‌رانبه‌ر به كوردانی عه‌فرین و ناوچه داگیركراوه‌كانی تری ڕۆژئاوا ده‌سڕێنه‌وه
هه‌رچه‌نده فه‌یسبووك به فه‌رمی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی به‌و ئاراسته‌یه نه‌نا، به‌ڵام زۆرێك له‌و ڤیدیۆ و وێنانه‌ی بڵاو ده‌بوونه‌وه، به بیانووی خوێن و توندوتیژی و شه‌ڕ، سڕی ده‌كردن و ده‌یسڕینه‌وه، ئه‌مه تاڕاده‌یه‌ك ئه‌نكه‌ره‌ی ڕازی كرد، به‌ڵام فشاره‌كانیشی كۆتایی نه‌ده‌هات و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی له كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌كرد، به‌وه‌ی سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت و فه‌یسبووك له توركیا داده‌خات، كه ئه‌مه‌یش كۆمپانیای فه‌یسبووكی خستبووه نێو حاڵه‌تێكی ناخۆش و نایه‌كلاكه‌ره‌وه.
ئه‌گه‌ر فه‌یسبووك به گوێی ئه‌نكه‌ره بكات، په‌یجه‌كانی كورد دابخات، ئه‌وا متمانه له ده‌ست ده‌دات و له‌وانه‌یه له جیهان سه‌ركۆنه بكرێت، ئه‌گه‌ریش ئه‌م كاره بۆ توركیا نه‌كات، ئه‌وا هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌نكه‌ره ده‌بن به ڕاستی و زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نن، بۆیه بژاره‌ی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن، كه ڤیدیۆ و وێنه‌كان فلته‌ر بكات و بیاننسڕێته‌وه.
ساڵێك دوای ئه‌وه به دیاریكراویش له نۆی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2019 له‌شكری داگیركه‌ری توركیا جارێكی تر هێرشی كرده‌وه سه‌ر ناوچه‌كانی باكوری ڕۆژئاوای كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی فوراته‌وه، تاوانه قێزه‌وه‌نه‌كانی سوپای توركیا و بۆردمانكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و كوشتن‌یان به لێشاو، دووباره ناوه‌نده‌كانی جیهانی هه‌ژانده‌وه.
شه‌هیدكردنی هه‌ڤرین خه‌له‌ف سكرتێری گشتی پارتی سووریای داهاتوو له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه له 12ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2019 له نزیك شه‌قامی ئێم 4 له گرێسپی، بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و جیهان، میدیاكانی جیهان به لێشاو وێنه‌كه‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه و به توندی سه‌ركۆنه‌ی توركیایان ده‌كرد و به تاوانی جه‌نگ تۆمه‌تباریان ده‌كرد.
ئه‌نكه‌ره جارێكی تر فشاره‌كانی له‌سه‌ر فه‌یسبووك چڕ كرده‌وه، تا ئه‌و وێنانه‌ی ئاماژه به تاوانه‌كانی سوپاكه‌ی ده‌كه‌ن له ئه‌كاونت و په‌یجه‌كان بیانسڕێته‌وه، تا جیهان به تاوانه‌كانیان نه‌زانێت و به‌رده‌وام بن له كۆمه‌ڵكوژكردنی كورد.
فه‌یسبووك ئاشكرای كردووه كه نایه‌وێ وڵاتان له‌خۆی تووڕه بكات و سزای توندی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن
ساڵی ڕابردوو شیریل ساندبێرگ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له تویتێكدا دووپاتی كرده‌وه كه "ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وجۆره فشارانه ڕاهاتووه و ناچێته ژێر باریانه‌وه". له به‌رانبه‌ردا به‌رێوه‌به‌رێكی تری فه‌یسبووك دووپاتی كرده‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی فه‌یسبووك په‌ڕه‌كانی كورد به گشتی ناسڕێته‌وه، به‌ڵام به وردی كار له‌سه‌ر په‌ڕه‌كانی كورد له فه‌یسبووك ده‌كات و زۆرێك له‌وانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی نیگه‌رانكردنی توركیا له‌لایه‌ن فه‌یسبووكه‌وه سڕاونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زیان به پێوه‌ندییه‌كانی كۆمپانیای فه‌یسبووك له‌گه‌ڵ توركیا و هیچ وڵاتێكی تر نه‌گات.
هه‌رچه‌نده به‌شێك له وێنه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری توركیا ده‌بینرێن و ئاسایین، به‌ڵام له ناوخۆی توركیا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ن و بلۆككراون، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سه‌یری ڤیدیۆ و وێنه‌ی تاوانه‌كانی سوپای توركیایان ده‌كرد و به توندی سه‌ركۆنه‌یان ده‌كرد، ته‌نانه‌ت سه‌ندیكای پزیشكانی توركیا، به‌هۆی سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه‌كان، زیاتر له 300 ئه‌ندامیان به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له كوده‌تا و پشتیوانی له "تیرۆر" گیران و خرانه گرتووخانه‌وه و تا ئێسته‌یش بێسه‌روشوێنن.