نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای ژنانی ڕزگاربووی ئێزیدی له په‌رله‌مانی عێراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و سوپاسی هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی كردووه و ئه‌و هه‌نگاوه‌یش به سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئێزیدییه‌كان ناو ده‌بات.
له په‌یامه‌كه هاتووه، سوپاسی هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌م و داوا ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی هه‌موو خاڵه‌كانی ناو یاساكه بكرێت، چونكه دۆخی هه‌موو ژنه ڕزگاربووه ئێزدییه‌كانمان و منداڵ و خێزانه‌كانیان پێویستی به هاوكاری خێرا و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه هاتووه، خوشك و برایانی ئێزیدی دووچاری كۆمه‌ڵكوژییه‌كی زۆر گه‌وره و وه‌حشیگه‌رییه‌كی زۆر بوون به ڕفاندنی ژن و منداڵانیان و كۆمه‌ڵكوژكردنی پیاوه‌كانیان، سه‌ره‌ڕای وێرانبوونی زۆربه‌ی ده‌ڤه‌ری شنگال و ده‌ربه‌ده‌ربوونی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێزیدی، بێگومان ئه‌وه‌یش پێویستی به ئاوڕدانه‌وه و بڕیاری زیاتره، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئێزیدییه‌كان دڵنیا بن كه ده‌توانن به دڵنیایییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان و ده‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ده‌گاته ناوچه‌كه‌یان، هه‌نگاوی گرنگیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جێبه‌جێكردنی هه‌موو خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگاله.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، كه له ڕێی نووسینگه‌ی ڕزگاركردنی ڕفێنراوانی ئێزیدی توانیومانه تا ئێسته سێ هه‌زار و 545 ژن و پیاو و منداڵی ئێزیدی ڕزگار بكه‌ین، خوشك و برایانی ئێزیدی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك ئه‌ركی خۆمان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ڕزگاركردن و ئاشكرابوونی چاره‌نووسی ئه‌و دوو هه‌زار و 768 ئێزیدییه‌ی كه تا ئێسته ونن.