كۆمپانیای تێسلای ئه‌مه‌ریكی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای چینی خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی پاترییه‌كی ناوازه و تایبه‌ته بۆ ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی كه به‌رگه‌ی كاركردن بۆ ماوه‌ی 16 ساڵ ده‌گرێ و بڕی دوو ملیۆن كیلۆمه‌تریش ده‌بڕێ و بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به گۆڕین بێت، ئه‌مه‌یش هه‌مووانی تووشی سه‌رسڕمان كردووه و به شۆڕشێكی گه‌وره‌ی ته‌كنه‌لۆجی ناوی ده‌برێت.
كۆمپانیای كۆنتێمپۆراری ئهمپرێكس ته‌كنه‌لۆجی كه كۆمپانیایه‌كی چینییه و تایبه‌ته به دروستكردنی پاتری ئۆتۆمبێله كاره‌بایییه‌كان، له‌لایه‌ن كۆمپانیای تێسلای ئه‌مه‌ریكی پشتیوانی ده‌كرێ و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كراوه، تا پاتری سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله كاره‌بایییه‌كانی به‌رهه‌می كۆمپانیای تێسلا دروست بكات و بیگه‌نێته ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه ده‌ڵێ، به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ تێسلا گه‌یشتووین به كارێكی ناوازه و تایبه‌ت كه زۆر دڵخۆشكه‌ره بۆ هه‌موو جیهان و نه‌وه‌ی نوێی ئۆتۆمبێله‌كان، كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوو چاوه‌ڕوان ده‌كرێ جیهان دابپۆشن و مۆدێلی ئۆتۆمبێلی گاز و به‌نزین نه‌مێنێت.
كاتل ژینگ ی‌و كوان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیا چینییه‌كه له‌وباره‌وه به ئاژانسی بلۆمبێرگی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاندووه، كه پاترییه‌كه ئێسته ئاماده‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنان و نرخه‌كه‌یشی به ڕێژه‌ی 10% له پاترییه‌كانی تر گرانتره كه ئێسته له بازاڕ هه‌ن، به‌ڵام به به‌راورد به توانای مانه‌وه و به‌كارخستنی ئۆتۆمبێل، له هه‌موو پاترییه‌كان پێشكه‌وتووتره كه ئێسته له‌سه‌ر گۆی زه‌وی بوونیان هه‌یه و بۆ ئۆتۆمبێله‌كان ده‌به‌سترێت.
پێشتر ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه كۆمپانیای
تێسلا خه‌ریكی پرۆژه‌یه‌كی نهێنی و ناوازه‌یه كه تایبه‌ته به دروستكردنی پاترییه‌كی ئۆتۆمبێل كه تا ئێسته هاوشێوه‌ی له جیهان بوونی نییه، تا ئێسته‌یش ڕوون نییه كه ئه‌و پاترییه‌ی كۆمپانیا چینییه‌كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تێسلا به‌رهه‌می هێناوه، هه‌مان پاترییه یان تێسلا له ئه‌مه‌ریكاوه به نهێنی خه‌ریكی پرۆژه‌ی دروستكردنی پاترییه‌كی به‌هێزتر و پێشكه‌وتووتره.
به‌هێزترین پاتری ئۆتۆمبێله و 16 ساڵ خۆی ده‌گرێ و دوو ملیۆن كیلۆمه‌تری پێ ده‌بڕدرێت
كێشه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی كه ئێسته له زۆرێك له وڵاتانی دنیا بوونی هه‌یه، خراپی پاترییه‌كه‌یه‌تی و به‌رگه‌ی زۆر ناگرێ و ماوه ماوه پێویستی به گۆڕین و كڕینی پاترییه‌كی نوێ هه‌یه، ئه‌مه‌یش به یه‌كێك له گرفت و كه‌موكوڕییه‌كانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه تێسلا بیری له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه و نه‌هێشتنی كرده‌وه.
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا چینییه‌كه ئاماژه‌ی داوه، كه به‌خستنه بازاڕی ئه‌و پاترییه نوێیه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی خواستی له‌سه‌ر زۆر زیاتر بێ، چونكه گرفته‌كانی پاترییه‌كه‌ی به ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌بێ و تا 16 ساڵ دوای كڕینی ئه‌و پاترییه نوێیه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنین، خاوه‌نی ئۆتۆمبێله كاره‌بایییه‌كان پێویستیان به كڕینی پاتری تر نابێت و ته‌نیا و ته‌نیا پێویستیان به‌وه‌یه شه‌حنی بكه‌نه‌وه و ئۆتۆمبێله‌كانیان لێ بخوڕن.
ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌و پاترییه‌كه‌ی خه‌ریكی دروستكردنین، ده‌توانێ 16 ساڵ بمێنێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌ی هه‌بێت، یان بڕی دوو ملیۆن كیلۆمه‌تری پێ ببڕن، بێ ئه‌وه‌ی پێویست به گۆڕینی پاترییه‌كه بكات، ئه‌مه‌یش له ته‌واوی پاترییه‌كانی تری ئۆتۆمبێل به‌هێزتر و پێشكه‌وتووتره، ته‌نانه‌ت پاتری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به گاز و به‌نزینیش كار ده‌كه‌ن، ناتوانن 16 ساڵ بمێننه‌وه، یان دوو ملیۆن كیلۆمه‌تریان پێ بڕۆین و پێویستیان به گۆڕین نه‌بێت.
یوكوان ده‌ڵێ، ئێسته كۆمپانیاكه‌یان به ته‌واوی ئاماده‌یه تا خواستی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی جێبه‌جێ بكات، تا هه‌ر بڕێكیان له‌و جۆره پاترییه پێویست بێ، به خێرایی و ماوه‌یه‌كی كورت بۆیان به‌رهه‌مبهێنن و داواكانیان بهێننه دی.
پاتری به گرنگترین به‌شی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان داده‌نرێن و جیاوازه له ئۆتۆمبێله‌كانی تر، كه ڕۆڵی پاترییه‌كان لاوه‌كییه و هێنده سه‌ره‌كی نییه، چونكه وزه‌ی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێلیش له ئۆتۆمبێله كاره‌بایییه‌كان له پاترییه‌وه وه‌رده‌گیرێت، له كاتێكدا ئۆتۆمبێله‌كانی تر به وزه‌ی تر بزوێنه‌ره‌كانیان كار ده‌كات.
ته‌نیا شه‌حنكردنه‌وه‌ی پێویسته و كه‌موكوڕییه‌كی گه‌وره‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی چاره‌سه‌ر ده‌كات
هه‌رچه‌نده به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان پیشه‌سازی و پێشكه‌وتنه‌كان زۆر سست بووه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی به ده‌رفه‌تێكی باش زانراوه، تا كۆمپانیاكانی ئه‌و بواره به وردی خه‌ریكی كاركردن بن و داهێنانی زیاتر بهێننه بوون و كه‌موكورتییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ كه دوای په‌تای كۆرۆنا خواستی جیهان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی زۆر زیاتر ببێت، به تایبه‌ت كه وڵاتانی پێشكه‌وتوو و ئه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتنی پاریس‌یان بۆ پاراستنی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی واژوو كردووه، ورده ورده یاسا و بڕیار ده‌رده‌كه‌ن، بۆ هاندانی خه‌ڵك تا ده‌سبه‌رداری جۆره‌كانی تری ئۆتۆمبێل ببن و ڕوو له كڕینی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی بكه‌ن.