سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕه‌كانی ڕابردووی دانوستاندنی نێوان په‌یه‌نه‌كه و ئه‌نه‌كه‌سه گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی به زۆره بردنی گه‌نجانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ و چه‌كداركردنیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه، به‌ڵام ئێسته هه‌ڵمه‌تێكی فره‌وان له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه و به زۆر گه‌نجان و ڕوواڵان چه‌كدار ده‌كرێن و ده‌برێنه ناو كه‌مپ و سه‌ربازگه‌كانه‌وه و له كه‌سوكاریان داده‌بڕێنرێن.
ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، له‌م دواییه هه‌ڵمه‌تێكی فره‌وانی گرتنی گه‌نجان و بردنیان بۆ سه‌ربازگه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه كه به‌شێكن له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و به فه‌رمانی په‌كه‌كه جموجۆڵ ده‌كه‌ن و هه‌مان سیاسه‌تی ئه‌وان پێڕه‌و ده‌كه‌ن.
له كاتێكدا كه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، خه‌ڵكی له‌وپه‌ڕی هه‌ژاری و بێكاریدان و كۆرۆنا و ته‌نگژه‌كان زۆری بۆ هێناون، ئه‌وه‌ی كه به‌لایانه‌وه گرنگه مانه‌وه‌ی خێزانه‌كانیانه به سه‌لامه‌تی و ژیانكردنه به یه‌كه‌وه، كه‌چی سه‌ربازكردن و چه‌كداركردنی زۆره‌ملێ كچ و كوڕان له خێزانه‌كان دوور ده‌خاته‌وه و هیچ سۆراخێكیان نامێنێت.
ئه‌بو جابر عه‌سكه‌ر هاووڵاتییه‌كی شاری دێرزووره و له یه‌كێك له شارۆكه‌كانی دێرزوور ده‌ژی كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌یه و بۆ ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، كاتێك به‌م دواییه هه‌ڵمه‌تی به زۆر گرتنی گه‌نجان و چه‌كداركردنیان ده‌ستی پێكرد، خۆی حه‌شارداوه و ناوچه‌كه‌ی جێهێشتووه، چه‌كداركردن له‌و سه‌رده‌مه واته مه‌رگی به‌خۆڕایی، چونكه نه مووچه‌یه‌كی پێویستی هه‌یه و نه هیچ شتێكی تر، ته‌نیا به خۆڕایی پێویسته ببیت به چه‌كدار و خۆت بخه‌یته نێو جه‌نگ و شه‌ڕه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێز و مافێكت هه‌بێت، ته‌نانه‌ت بۆ ژیان و به‌خێوكردنی كه‌سوكاره‌كه‌ت، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه له سه‌رجه‌می كه‌سوكارت دوورت ده‌خه‌نه‌وه و به ته‌واوی له جیهان داده‌بڕێیت.
هه‌ڵمه‌تێكی فره‌وانی گرتن و به زۆر چه‌كداركردنی گه‌نجان له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه
ئه‌بو جابر كه دوو كوڕی لاوی هه‌یه و له ترسی گرتنیان و چه‌كداركردنیان ناوچه‌كه‌ی جێهێشتووه، نایشارێته‌وه كه هه‌موو سامان و هه‌وڵی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ، تا دوو كوڕه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سووریا بكات و له ده‌ستی هه‌سه‌ده ڕزگاری بكات، هه‌ر چۆنێك بێ، ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی سووریا بن ده‌توانم ڕۆژانه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌ڵام به گرتنیان و بردنیان بۆ چه‌كداری ئه‌وا چاره‌نووسیان نازانرێ و وه‌كو ئه‌وه‌یه كه كوڕه‌كانم له ده‌ست بده‌م.
ئه‌بو عومه‌ر ئه‌لبوكه‌مالی له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه كه هه‌سه‌ده ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی فره‌وانی چه‌كداركردن كردووه و گه‌نجان به لێشاو ده‌گرێ و له سه‌ربازگه‌كان مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ ده‌كات، ئه‌مه‌یش كۆمه‌ڵگه‌ی به ته‌واوی تووڕه كردووه، ته‌نانه‌ت مامۆستایان له قوتابخانه‌كانی ناوچه‌ی زیبان و سوێدان بایكۆتیان ڕاگه‌یاند، دژی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ناڕه‌وایه‌ی كه هه‌سه‌ده ده‌ستی پێكردووه.
چالاكێكی نزیك له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه"یش له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه گرتنی مامۆستایان به‌هۆی ناڕه‌زاییبوونیان ده‌ستی پێكردووه، ته‌نانه‌ت له ناوچه‌ی درباسییه و عاموودایش به فره‌وانی مامۆستایان و كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌گیرێن و ده‌خرێنه گرتووخانه‌كانه‌وه.
زیاتر گوتی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكرات له كاتێكدایه كه دانوستاندنه‌كان و گفتوگۆكان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه چه‌كداركردنی زۆره‌ملێ و ڕفاندنی گه‌نجان و دوورخستنه‌وه له كه‌سوكاریان بوونی نه‌مێنێ و به ته‌واوی قه‌ده‌غه بكرێت، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا له رووكه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن و له ژێره‌وه‌یش خه‌ریكی گرتن و بردنی گه‌نجانن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئه‌وان هیچ گفتوگۆ و زمانێكی تر نازانن، جیا له هه‌ڕه‌شه و گرتن و كوشتن و خوێن نه‌بێت، ئه‌مه‌یش ترسی له دڵی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان دروست كردووه و وا ده‌كات خه‌ڵكی به لێشاو زێدی خۆیان جێ بهێڵن و ڕوو له ده‌ره‌وه‌ی سووریا و گه‌یشتن به ئه‌وروپا بكه‌نه‌وه.
له ئه‌نجامی دانوستاندنه‌كانی پێشوو ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌نه‌كه گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن ئه‌و دیارده‌یه كۆتایی پێ بهێنرێت
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌سه‌ده له ده‌وروبه‌ری دێرزوور ده‌ستی به گرتنی گه‌نجان كردووه و بۆ ماوه‌ی ساڵێك خزمه‌تی سه‌ربازی به‌سه‌ر هه‌موو گه‌نجێك سه‌پاندووه، دوای ته‌واوبوونی ساڵه‌كه‌یش، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه پێویست بكات، ئه‌وا ماوه‌كه‌ی بۆ كاتێكی نه‌زانراو درێژ ده‌كرێته‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش دا، مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ی كه به زۆر ده‌كرێن به چه‌كدار ته‌نیا 27 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێت.
له ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نه‌ك ته‌نیا له ده‌وروبه‌ری دێرزوور، به‌ڵكو له حه‌سه‌كه و ڕه‌قه و منبه‌ج و ته‌واوی ناوچه‌كانی تری ژێر ده‌ستی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكرات ده‌ستی پێكردووه و هه‌ر كه‌سێك گه‌نجه‌كانی ڕاده‌ست بكات، ئه‌وا پێشوازی لێ ده‌كرێ، به پێچه‌وانه‌وه به زۆر ده‌گیرێن و ده‌برێن و چاره‌نووسیان شوێن‌بزر ده‌كرێت.