ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی پێشتری ئیسرائیل، نامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌نێرن و تێیدا هۆشداریی پێ ده‌ده‌ن كه بۆ رێككه‌وتنی ناوكی نه‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه كاره‌سات دروست ده‌كات.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زیاتر له دوو هه‌زار به‌رپرسی پێشتری ئیسرائیل، واژوویان له‌سه‌ر نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردووه و تێیدا، هۆشداریی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی بگه‌ڕٍێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ناوكی، چونكه رێككه‌وتنه‌كه كاره‌سات له ناوچه‌كه دروست ده‌كات و ئیسرائیلیش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
به‌پێی نامه‌كه و هۆشدارییه‌كه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌یكه له 2015 له‌گه‌ڵ ئێران كراوه، ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر رژده بۆ ئیسرائیل، جیا له‌وه‌ی ناوچه‌كه ده‌خاته ناو كێشه‌یه‌ك كه كاره‌سات دروست ده‌كات. هاوكات ده‌بێته پێشبڕكێیه‌كی ناوكی له ناوچه‌كه‌دا.
له مانگی شوباتی رابردوو بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دووپاتی كردبووه‌وه، ئیسرائیل به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێ نادات ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ناوكی. گوتوویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئێران هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان دوژمنكارییه.
دواتریش گوتبووی به جۆ بایدنم گوتووه كه رێ ناده‌ین ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ناوكی، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵمان بێت یان نا.