ئەمڕۆ كۆبوونەویەكی گرنگ لە بەغدا بەڕێوە دەچێت

:: AM:09:42:02/03/2021 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە بەغدا بەڕێوە بچێت، سەرۆك فراكسیۆنەكان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی پڕۆژەیاسای بودجە دەكەن.

بەتایبەت پڕۆژەیاساكانی بودجە و دادگای فیدراڵی، لەگەڵ سەركردەی هێزە سیاسییەكان كۆ دەبینەوە.

ئەمڕۆ سێشەم دووی ئادار، بڕیارە محەمەد حەلبووسی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەمەبەستی پەلەكردن لە پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكانی بودجە و دادگای فیدراڵی، لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان و بەشێك لە سەركردەی هێزە سیاسییەكان كۆ ببێتەوە.

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دواین لێدوانی بۆ ڕۆژنامەی سەباحی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژەیاسا گرنگەكان، بەتایبەت پڕۆژەیاساكانی بودجە و دادگای فیدراڵی، لەگەڵ سەركردەی هێزە سیاسییەكان كۆ دەبینەوە.

بە گوتەی محەمەد حەلبووسی، ئامانج لە كۆبوونەوەكە پەلەكردنە لە پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكان .

ماوەی سێ‌ مانگە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە، بەهۆی ناكۆكی ناو شیعە تا ئێستە پڕۆژەكە ئامادە نەبووە بۆ دەنگدان لە ئەنجوومەنی نوێنەران.



وشە - رامیار جەواد