لیژنه‌ی پسپۆڕان له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئه‌مڕۆ رایان گه‌یاندووه، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌بێت له ده‌رمانی "هێدرۆكسی كلۆرۆكین" دوور بكه‌ونه‌وه، چونكه ئه‌و ده‌رمانه سوود به نه‌خۆشه‌كان ناگه‌یه‌نێت كه پێشتریش رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی پسپۆڕان كه له ژماره‌یه‌ك له پزیشكی گه‌وره‌ی دنیا پێكدێن و تایبه‌ت به رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانین، رایان گه‌یاندووه، له كرده‌نیدا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ده‌رمانه ڤایرۆسه‌كه له‌ناو نابات.
ئه‌و تیمه پزیشكییه له رێكخراوه‌كه بۆ گۆڤارێكی ته‌ندروستیی به‌ریتانییان راگه‌یاندووه، راسته ده‌رمانی "هێدرۆكسی كلۆرۆكین" بۆ هه‌وكردن سوودی ده‌بێت، به‌ڵام مه‌رج نییه بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌مان سوودی هه‌بێت، پێشتریش توێژینه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر جۆره‌كانی ده‌رمان كراوه، به‌ڵام جیا له ژماره‌یه‌ك له پێكوته‌كان، ئه‌وانی تر به چاره‌سه‌ری كۆرۆنا هه‌ژمار ناكرێن.
ئه‌وه‌شیان گوتووه كه وێڕای ئه‌وه‌ی پێكوته‌كان رۆڵیان له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه هه‌بووه، به‌ڵام تائێسته مه‌ترسیی رژدی هه‌یه، بۆیه ئێمه‌یش له توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وامین، له‌به‌رئه‌وه داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ین خۆیان له به‌كارهێنانی ده‌رمانی "هێدرۆكسی كلۆرۆكین" بۆ كۆرۆنا دوور بخه‌نه‌وه.