دواى ئه‌وه‌ى "وشه" ئاشكراى كرد كه وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ژماره‌ى سپاردن به كتێبێكى جه‌لالى سام ئاغا نادات و گوته‌بێژى وهزارهتهكهیش گوتى، كتێبه‌كه پێچه‌وانه‌ى یاسایه، سام ئاغا وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ده‌داته‌وه.
له وه‌ڵامى جه‌لالى سام ئاغا سه‌رۆكى پێشووى دیوانى چاودێرى دارایى/ سلێمانى كه وێنه‌یه‌كى بۆ "وشه" ناردووه، تێدا هاتووه، قه‌ده‌غه‌كردن و ڕێ پێنه‌دانی كتێب یا سانسۆر خستنه‌سه‌ر فكر و نووسین و بڵاوكردنه‌وه، له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه كه له فكر و قه‌ڵه‌م ده‌ترسن، مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه ئێسته و له داهاتوویشدا ده‌مێنێت.
"ئێمه كه خه‌باتكاری ئازادیی گه‌لی خۆمان بووین له شاخ و له شار، له ئه‌ركی وه‌زیفیدا بووبێ یان هاووڵاتییه‌كی ئاسایی، هه‌میشه شه‌ڕی ئه‌وه‌مان كردووه كه خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ئازادبن له گوتن و بیروڕاده‌ربڕیندا". سام ئاغا واى نووسیوه.
جه‌لالى سام ئاغا ره‌خنه له بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبێكى تر ده‌گرێ كه هیچ ناوێكى له‌سه‌ر نییه و به‌بێ دایك و باوك ناوى بردووه و ده‌ڵێ، كاتێك گه‌نده‌ڵكار و بهدناوێكی ئه‌م هه‌رێمه كتێبێكی له‌سه‌ر ئێمه و دیوانی چاودێری دارایی بڵاو كرده‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بوێری هه‌بێ كه ناوی خۆی یا هیچ ئاماده‌كار و نووسه‌رێكی له‌سه‌ر دابنێ، ده‌یان تۆمه‌ت و ته‌شهیری بێ بنه‌مای خسته پاڵ خۆمان و به هه‌زاران دانه‌ی له‌سه‌ر حیسابی پاره‌ی دزراوی میله‌ت لێ چاپ كرد، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاوی ده‌كرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئێوه و سانسۆرهكهتان له كوێ بوون؟".
وه‌ك داوا ده‌كات كه وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى له‌سه‌ر بڕیاریان بۆ پێنه‌دانی ژماره‌ی سپاردن به كتێبه‌كه سوور نه‌بن، چونكه "ئه‌م كتێبه دواجار باجه‌كه‌ی هه‌رچی بێت، ڕۆشنایی ده‌بینێت و ده‌كه‌وێته به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران".
وه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه لای هه‌مووان ڕوونه و پێشتریش خه‌ڵكی تر دژی بڕیاره‌كه‌ی ئێوه وه‌ستاونه‌ته‌وه، چونكه دژی مافی ئازادی و ڕاده‌ربڕینه كه "ده‌ستوور و یاسا بۆ هه‌مووانی فه‌راهه‌م كردووه، سته‌مێكى گه‌وره‌شه له پڕۆژه‌ی كتێبه‌كه‌مان، به تایبه‌تی كه بههانهكانتان ناواقیعی و نالۆجیكین".
جه‌لال سام ئاغا به وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ده‌ڵێ، ئێوه به هه‌ڵه له ژماره‌ی سپاردن تێگه‌یشتوون، ژماره‌ی سپاردن له بنه‌مادا بۆ پارێزگاری مافی موڵكییه‌تی نووسه‌ره بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی نووسیویه‌تی، واتا ژماره‌ی سپاردن، سپاردنی ئه‌مانه‌تی ئه‌و دێڕانه‌یه كه نووسه‌ر له هه‌ر بوارێكدا خاوه‌نیه‌تی و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریش ئه‌و مافه‌ی بۆ دۆكۆمێنت ده‌كات، واتا له حاڵه‌تی پێنه‌دانی ژماره‌ی سپاردن، ده‌توانین له‌و مافه‌ی خۆمان خۆش بین و بێ ژماره‌ی سپاردن بڵاوی بكه‌ینه‌وه، جا ئه‌گه‌ر پێتان وایه تاوان و یاساشكێنی ده‌كه‌ین، فه‌رموون بمانده‌ن به دادگا.
جه‌لال سام ئاغا یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه هه‌ڵكه‌وتووه‌كانی كورد كه رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی و له‌و ساڵانه‌ی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی بوو، به وردی گه‌نده‌ڵی و كاره دزێوه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی تۆمار كردووه و راپۆرته‌كانی دیوانه‌كه‌ی زۆر متمانه‌پێكراو بوون و زۆرجاریش ده‌بوون به بابه‌تی سه‌ره‌كی میدیا.
جه‌لالی سام ئاغا نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه له كتێبه‌كه‌یدا باسی گه‌نده‌ڵییه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌و سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی بووه. بۆیه پێشبینی ده‌كرێت رێگری له چاپی كتێبه‌كه‌ی هه‌ر له‌و ترسه‌وه هاتبێت كه قسه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بكات.
سانسۆركردنی كتێب له كاتێكدایه وه‌زیری رۆشنبیری كوردستان خۆی نووسه‌ره و چه‌ند كتێبێكی هه‌یه و بیره‌وه‌ریشی تێدایه، هاوكات ده‌یان ساڵ له ته‌مه‌نی خه‌باتكردن بووه بۆ ئازادی، جیا له‌وه‌ی حزبه‌كه‌یشی یه‌كێك له دروشمه سه‌ره‌كییه‌كانی ئازادی بووه.
ئه‌وه‌یش سه‌رپێچی یاسای چاپه‌مه‌نی 1992ی هه‌رێمی كوردستانه كه له په‌رله‌مان ده‌رچووه و به ده‌قی روون تێیدا نووسراوه "سانسۆر له‌سه‌ر چاپی كتێب نییه".
بیرۆكه‌ی سانسۆركردنی كتێب كه چه‌ند مانگێكه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به فه‌رمیی خستوویه‌تییه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار هات به‌ناونیشانی "له‌بری بیره‌وه‌ری" كه له سلێمانی ده‌یان سووكایه‌تییان پێ كرد به‌ناوی ئازادی ده‌ربڕینه‌وه، وه‌ك مه‌لا خۆی گوتی، "ته‌نانه‌ت ره‌قه‌می ژنه‌كه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه". ئه‌و نووسه‌ره له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی به "ئه‌وپه‌ڕی فاشییه‌ت" ناو برد.