فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووەتەوە، نەخۆشخانەی پێشمەرگە كراوەتەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی هەفتانە دیاری كراوە ڕۆژانە خزمەت بە پێشمەرگە دەكرێت.
ئەمڕۆ سێشەم دووی ئادار، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووەتەوە، نەخۆشانەی پێشمەرگە كراوەتەوە و ڕۆژانە نەخۆشخانەكە پێشوازی لە نەخۆشانی پێشمەرگە دەكات، لە بەشەكانی ئێسك، شكان، هەناو، پێست، قوڕگ و لووت و گوێ، دەمار و بڕبڕەی پشت چارەسەر دەكرێن.
ڕوون كراوەتەوە، لەو نەخۆشخانەیە لە خزمەتكردنی پێشمەرگە ڕۆژانە بەشەكانی نەخۆشخانەكە دابەش كراون بەسەر رۆژانی هەفتە بەمشێوەیە:
یەكشەم: دەمار و بڕبڕەی پشت / قوڕگ و لووت و گوێ.
دووشەم : دەمار و بڕبڕەی پشت / ئێسك و شكان/ پێست.
سێشەم: گورچیلە و میزەڕۆ.
چوارشەم: پێست.
پێنجشەم: هەناو / گورچیلە و میزەڕۆ/ ئێسك و شكان.
باس لەوەش كراوە، بەشەكانی تیشك، دەرمانخانە و تاقیگە لە هەموو رۆژانی هەفتە كراوەن و ئامادەن بۆ خزمەتگەیاندن بە پێشمەرگە بەبێ جیاوازی دەبێت.
كردنەوەی نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە كاتێكدایە پێشتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەو نەخۆشخانەیە تایبەت كرابوو بە تووشبووانی كۆرۆنا و دوای كەمبوونەوەی ڕێژەكان، ئەو نەخۆشخانەیە ئێستە بۆ خزمەتی پێشمەرگە كراوەتەوە.