ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی میسر، ئه‌مڕۆ 11 كه‌سی له سێداره دا كه سه‌رجه‌میان به تاوانی كوشتن حوكمی سێداره درابوون.
به‌پێی پێگه‌ی "
ئیلاف" كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی ئادار هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌و تاوانبارانه له گرتووخانه‌ی بورج عه‌ره‌ب بوون له باكوری میسر، سه‌رجه‌میان به تاوانی كوشتن حوكم درابوون و له گرتووخانه چاوه‌ڕێی ئه‌نجامدانی سزاكه‌یان ده‌كرد. تاوانی ئه‌وانه له ساڵی رابردوودا بووه له شاره‌كانی ئه‌سكه‌نده‌رییه و بوحه‌یره.
به‌پێی پێگه‌كه، رۆژی شه‌مووی رابردووه پێنج له‌وان له سێداره دران، له‌ناویاندا سێ ژن هه‌بوون، شه‌ش كه‌سه‌كه‌ی تریش ئه‌مڕۆ سزای حوكمه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرا و له سێداره دران.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له مانگی دیسێمبه‌ردا، ئه‌و حوكمه‌یان به شه‌پۆلی گه‌رمكردن ناو هێنابوو. دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له مانگه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر و نۆڤێمبه‌ری ساڵی رابردوو 2020، ده‌یان كه‌س به تاوانی جۆراوجۆر، له وڵاته له سێداره دراون.