هەولێر.. چوار کەس بە تاوانی ڕفاندنی کچێک گیران

:: PM:01:49:02/03/2021 ‌
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، باندێكی چوار كەسی بەهۆی ڕفاندنی کچێکی گەنج گیران.

ئەمڕۆ سێشەم دووی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، هاووڵاتییەك بەناوی "ش، ئ"  سەردانی نووسینگەی منارەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی كرد، سكاڵای تۆمار كرد بە هۆی ونبوونی كچەكەی كە نەوجەوان بوو بە ناوی "ن، ش، ئ"، بۆیە دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاری دا بەدواداچوون بكرێت.

لەكاتی گرتنی باندە چوار كەسییەکە، دەست بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر گیرا.

باس لەوەش كراوە، دوای كۆكردنەوەی زانیاریی پێویست لەسەر شوێنی داڵدەدانی كچە نەوجەوانەكە، توانیویانە بگەنە ئەنجام و شەوی ڕابردوو مەفرەزەیەك لە نووسینگەی منارە پێكهێنرا، لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەفسەر و كارمەندان، توانرا باندێك بگرن.

ڕوون كراوەتەوە، ئەو باندە لە چوار كەس پێكهاتوون كچە نەوجەوانەكەیان لە ماڵێك داڵدە دابوو، لەكاتی گرتنی باندە چوار كەسییەکە، دەست بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر گیرا.



وشە - رامیار جەواد