راوێژكاری ئابووریی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رای گه‌یاند، له هه‌موو ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی كوێت كه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به‌هۆی داگیركردنی له‌لایه‌ن عێراق له 1990 و دوای 2003 به‌و وڵاته ده‌درایه‌وه، ته‌نیا دوو ملیار و نیو ماوه و بڕیاره له ماوه‌ی ساڵێكدا ئه‌ویش بدرێته‌وه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی ئادار، له‌سه‌ر زاری مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری ئابووری مسته‌فا كازمی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای داگیركردنی كوێت له 1990 له‌لایه‌ن عێراقه‌وه كه وڵاته‌كه‌ی تاڵان كرد، له‌دوای رووخانی ژێمی به‌عس له 2003دا، به‌پێی لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 1991، ده‌بوو عێراق به زیاتر له 50 ملیار دۆلار قه‌ره‌بووی كوێت بكاته‌وه. له‌و پاره‌یه ئێسته ته‌نیا دوو ملیار و نیو دۆلار ماوه.
به‌پێی گوته‌ی مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له‌وباره‌یه‌وه، به‌پێی قه‌ربووه‌كه‌ی كوێت، عێراق له فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی، به رێژه‌ی 3% بۆ قه‌ره‌بووی كوێت داده‌نرا، له ساڵی 2003وه ئه‌و پاره‌یه بۆ كوێت چووه و ته‌نیا دوو ملیار دۆلار ماوه، ئه‌ویش له ماوه‌ی ساڵێكدا ده‌درێته كوێت و عێراق له‌و قه‌ره‌بووه رزگاری ده‌بێت.
لیژنه‌ی قه‌ره‌بووی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ساڵی 1991 پێكهات، هه‌مان ئه‌و ساڵه‌یه كه هێزی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، عێراقیان له كوێت ده‌ركرد. به‌پێی لیژنه‌كه، عێراق به‌هۆی تاڵانی كوێت، بڕی 52 ملیار و 400 ملیۆن دانرابوو بۆ قه‌ره‌بووی ئه‌و وڵاته، ئه‌ویش به‌هۆی تاڵانیی كۆمپانیا و ده‌زگه حكوومییه‌كان و ئه‌و رێكخراوانه‌ی له كوێت هه‌بوون و كه‌وتنه‌به‌ر ئه‌و تاڵانییه، جیا له كوشتن و رفاندنی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی كوێت. بۆیه بڕیار درا له فرۆشتنی نه‌وتی عێراق، 3%ی بۆ قه‌ره‌بووی كوێت دابنرێت.