سه‌رباری ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین خیانه‌تیان له‌گه‌لی كوردستان كرد و له ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانیان راده‌ستی حوكمی سه‌ربازی كرد، ئێسته له‌ژێر سێبه‌ری لاهوور و تاقمه‌كه‌ی، ڕۆژ به‌ڕۆژ دۆخی ته‌ناهیی سلێمانی تێكده‌چێ.
سلێمانی به ده‌ستی تاقمه‌كه‌ی لاهووره‌وه ده‌ناڵێنێت و ئه‌گه‌ر ترسیان له چه‌ند هۆكارێكی دیاریكراو نه‌بێت، ڕۆژانه مامه‌ڵه به شاره‌كه‌وه ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ فرۆشتن به‌رده‌وام ئاماده‌بن.
ده‌یانه‌وێ له‌پاڵ باسكردنی چه‌ندان پرسی لاوه‌كی و تێكدانی دۆخی كوردستان، خۆفرۆشییه‌كانی خۆیان بشارنه‌وه
خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه به نرخ ناپێورێ، گه‌وره‌ترین زیان بوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی گه‌لی كوردی له پێشڤه‌چوون وه‌ستاند. ئێسته‌یش له‌پاڵ ورووژاندنی لامه‌ركه‌زی و چه‌ندان پرسی تر ده‌یانه‌وێ سلێمانی بفرۆشن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕۆژانه ره‌وشی ته‌ناهیی سلێمانی خراپتر ده‌بێ، به‌جۆرێك كه له كوشتنی ئامانج بابانی و لانه‌ی هاوسه‌رییه‌وه تا ئێسته كوشتن وه‌ك دیارده‌ی لێ هاتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارانی پشت تاوانه‌كان ئاشكرا بكرێن.
ئه‌و تاقمه‌ی كه به‌رده‌وام بۆ فرۆشتن ئاماده‌ن، ده‌یانه‌وێ له‌پاڵ باسكردنی چه‌ندان پرسی لاوه‌كی و تێكدانی دۆخی كوردستان، خۆفرۆشییه‌كانی خۆیان بشارنه‌وه و ئه‌و تاوانبارانه‌یش داڵده بده‌ن كه تاوانه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خه‌ڵكی سلێمانی پێ ئازار ده‌ده‌ن.
یونس عه‌لی پارێزه‌ری ڕاوێژكار بۆ "وشه" ده‌ڵێ، هه‌ر تاوانێك له سلێمانی كه ئه‌نجام ده‌درێ، ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان لێی به‌رپرسن و له‌ژێر سێبه‌ری لاهوور جه‌نگی تاوانه‌كان ده‌كرێن.
وه‌ك پێشی وایه ئه‌گه‌ر بڕیاره له‌و شاره یاسا سه‌روه‌ر بێ، ئه‌وه پێویسته تاوانباران راده‌ستی یاسا بكرێن.