تابلۆیەكی چەرچڵ بە نزیكەی 10 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت

:: PM:03:04:02/03/2021 ‌
تابلۆیەكی ناوازەی شێوەكاری كە بە دەستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانی وێنستۆن چەرچڵ "1874- 1965" كێشرابوو، لە زیادكردنێكدا بە نۆ ملیۆن و 720 دۆلار دەفرۆشرێت.

بەپێی "عەرەبیە" كە ئەمڕۆ سێشەم دووی ئادار هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە، ئەو تابلۆەی چەرچڵ كێشاویەتی، وێنەی مزگەوتێكە لە مەغریب لە شاری مەراكش. دواتر لە زیادكردنی خانەی كریستیز لە لەندەن فرۆشرا.

ئەو تابلۆریە چەرچڵ لە ساڵی 1943 كێشاویەتی، ئەوكات بۆ سەردانێك چووەتە مەراكش لە مەغریب بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی ئەنفا كە هاوپەیمانانی ئەوكات بەستبوویان.

دواتریش پێگەكە ئاماژەی داوە، ئەو تابلۆیە پێشتر لەلای هونەرمەندی جیهانی ئەنجێلینا جولی بوو، مێژوونووسێكی هونەریی لەسەری واژووی خۆی كردووە و نووسیویەتی، نایابترین تابلۆی سەتەی بیست.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د