دوای شه‌پۆله فره‌وانه‌كه‌ی خۆپێشاندان له شاره‌كانی باشووری عێراق له تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2019 و هێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جۆرێك له ئارامی بۆ سیاسییه‌كانی شیعه گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام ده‌ستكردنه‌وه به شه‌پۆلێكی تری خۆپێشاندان له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو، له كاتێكدا كه له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نزیك ده‌بینه‌وه، ترسی خستووه‌ته دڵی حزبه كلاسیكییه‌كانی شیعه و هه‌راسان و نیگه‌رانی كردوون.
ڕۆژنامه‌ی "
العرب" له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه خۆپێشاندانه‌كانی پێشوو ئامانجی ئه‌نجامدانی چاكسازی ڕیشه‌یی بوو له سیسته‌می سیاسی، به‌ڵام خه‌ڵكی ئێسته گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی گرفته‌كه هه‌ر له حكوومه‌ته‌وه نییه، بگره حكوومه‌ته خۆجێیه‌كان به‌رپرسیاری گه‌وره‌یان له ئه‌ستۆدایه، بۆیه فشار له‌سه‌ر پارێزگاره‌كان و به‌رپرسانی شاره‌كان ده‌كه‌ن تا ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه و به توندی دژی كاندیدی حزبه‌كانی شیعه ده‌وه‌ستنه‌وه كه پۆسته گرنگه‌كانی حكوومه‌تی خۆجێی له پارێزگه‌كانی باشووری عێراق وه‌ربگرنه‌وه.
له ڕۆژانی ڕابردوو له ژێر فشاری خۆپێشانده‌ران زوهیر شه‌علان پارێزگاری دیوانییه كه سه‌ر به هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسایه و له‌لایه‌ن نووری مالیكییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێ، ناچار به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه كرا، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و خراپی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه.
به‌م هه‌نگاوه دیوانییه بوو به سێیه‌م پارێزگای عێراق كه له ژێر فشاری خۆپێشانده‌ران پارێزگاره‌كانیان ناچار به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه ده‌كرێن، پێشتریش پارێزگاری واست و ناسڕییه ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه.
ئامانجی خۆپێشانده‌ران له ڕووخانی حكوومه‌ته‌وه بۆ ڕووخانی حكوومه‌ته خۆجێیه‌كان گۆڕاوه
سه‌رچاوه‌كان له نێو خۆپێشاندانه‌كانی عێراق دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ستراتیجی خۆپێشاندانه‌كان گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و ئێسته زیاتر كار له‌سه‌ر گۆڕینی حكوومه‌تی خۆجێی شاره‌كان ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان به‌رپرسی یه‌كه‌من له ده‌سته‌به‌ركردنی پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵكی شاره‌كان و هه‌ر ئه‌وانیش به‌رپرسن له‌و هه‌موو وێرانی و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه له پارێزگه‌كان ده‌كرێت.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ده‌ستبردن بۆ پارێزگاره‌كان به‌لای حزبه كلاسییه‌كانی شیعه دۆسیه‌یه‌كی هه‌ستیاره و به دوژمنایه‌تیكردنی خۆیان ناوی ده‌به‌ن، له به‌رانبه‌ریشدا خۆپێشانده‌ران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پارێزگاره‌كان له شوێنی كاركردن بۆ خه‌ڵك بێ جیاوازی، خزمه‌تی حزبه‌كانیان ده‌كه‌ن و پرۆژه‌كان به كۆمپانیاكانی حزبه‌كانیان ده‌به‌خشن، كه هیچی جێبه‌جێ ناكه‌ن و پاره‌كه‌ی ده‌دزن و ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ده‌كه‌ن.
جووڵاندنی ئه‌و دۆسیه‌یه و لێدان له پارێزگاره‌كان كه به باڵی ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كان داده‌نرێن، ترسی خستووه‌ته دڵی حزبه‌كانی شیعه‌وه، چونكه له هه‌ڵبژاردن نزیك ده‌بینه‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ نه‌مانی پارێزگاری شاره‌كان له ده‌ستی خۆیان زیانی گه‌وره‌یان پێ بگات و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان له شاره‌كانی باشوور زۆر كه‌م بكات.
نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی خۆپێشانده‌ران به توندی هێرشی كرده سه‌ریان و به جێبه‌جێكاری پیلانی وڵاتان ناوی بردن كه هه‌نگاو بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ناسڕییه و دروستكردنی هه‌رێمی ناسڕییه ده‌ده‌ن.
مالیكی له سه‌روبه‌ندی چڕبوونه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌به‌رده‌م ته‌لاری پارێزگه‌ی ناسڕییه گوتی، ئه‌وه‌ی له ناسڕییه ڕوو ده‌دات جێبه‌جێكردنی پیلانی لایه‌نی ده‌ره‌كییه و خۆپێشانده‌رانیش به‌مه نازانن، ئێسته گه‌یشتووینه‌ته دۆخێك كه ده‌وڵه‌ت بوونی نه‌ماوه و هیچ شكۆیه‌ك بۆ دامه‌زراوه‌كان بوونی نییه.
دروستبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله‌ی خۆپێشانده‌ران بۆ گورزوه‌شاندنه له هاوپه‌یمانانی ئێران له عێراق
به‌شێك له سیاسییه‌كانیش ئاماده‌یی كازمی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسان له‌كاتی فشاری خۆپێشانده‌ران به تاكتیك ناو ده‌به‌ن و له‌و بڕوایه‌دان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حزبه‌كان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه به كوتله‌ی ئێرانی ناوده‌برێن زۆرترین كۆسپی له‌به‌رده‌م دروست ده‌كه‌ن، بۆیه به په‌له فه‌رمانی دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگار و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی حكوومه‌ت ده‌رده‌كات كه خۆپێشانده‌ران داوای ده‌كه‌ن، یان ڕووداوێكی ته‌ناهی و ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوو بدات ده‌یكات به بیانووێك بۆ دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسانی نزیك له به‌ره‌ی تاران.
هاوكات گۆڕینی داواكاری خۆپێشانده‌ران له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ت، بۆ حكوومه‌ته خۆجێییه‌كانیش جێی گومان و پرسیاری زۆره، چونكه پێشتر خۆپێشانده‌ران دژی حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی وه‌ستانه‌وه و ناچار به ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌یان كرد، كه‌چی ئێسته خۆپێشانده‌ران دژی حكوومه‌تی ناوه‌ند نین و ته‌نیا دژی پارێزگاره‌كان ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و دووریان ده‌خه‌نه‌وه، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یش بۆ دۆخه‌كه ده‌كرێ، كه خۆپێشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 بۆ لادانی حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی بوو كه به حكوومه‌تێكی نزیك له ئێران ناوده‌برا، شه‌پۆلی ئه‌مجاره‌یش بۆ كردنی په‌ڕوباڵی هاوپه‌یمانانی ئێرانه، كه له ڕێی پارێزگاره‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵی باشووریان كردووه و له دژی حكوومه‌ت هانیان ده‌ده‌ن.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و دۆخه نوێیه‌یشدا هه‌موو ئاراسته‌كان به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه ده‌ڕۆن، كه گۆڕانكاری گه‌وره له عێراق ڕوو بدات و له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق كه بڕیاره له ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێ، حزبه كلاسیكی و ئاینییه‌كانی شیعه گورزی گه‌وره‌یان به‌ر بكه‌وێت، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن تارانه‌وه پشتیوانیان ده‌كرێ، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه و تا ئێسته‌یش خۆپێشانده‌ران دژی ئێران دروشم ده‌ڵێنه‌وه و حزبه‌كانی سه‌ر به ئێرانیش به به‌كرێگیراو و سیخوڕی تاران ناوده‌به‌ن، له به‌رانبه‌ریشدا كاردانه‌وه‌ی به‌ره‌ی ئێرانی كه چه‌ند حزبێكی شیعه و میلیشیاكانن، ته‌نیا هێرشكردن و گرتن و ڕفاندنی خۆپێشانده‌رانه، له كاتێكدا به‌مه ناتوانن باری لاری خۆیان ڕاست بكه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه شكستی گه‌وره‌یان ڕووبه‌ڕوو ببێته‌وه.