سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوا زانیاری له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی پێكهاته‌كان ده‌خاته ڕوو و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له به‌غدا باس له‌وه ده‌كات كه تا 10 ڕۆژی تر پێناچێت هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوولا بكرێت.
ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه‌شێكی ئه‌رێنی له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم هاتووه‌ته ئاراوه، سوننه ده‌ڵێن كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و ماده‌یه نییه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه هاتووه، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش له‌گه‌ڵ ماده‌كه‌ن.
زیاتر گوتی، تا ئێسته لایه‌نه‌كانی شیعه هیچ پێشنیازێكی تازه‌یان نه‌هێناوه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه هه‌ر ئه‌و ده‌قه‌ی كه له پرۆژه‌كه‌ی حكوومه‌ت هاتووه، ده‌چه‌سپێنرێت.
به گوێره‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق، هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌كات، له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ بۆ حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق.
فارس عیسا نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا بۆ "وشه" گوتی، تا ئێسته هیچ واده‌یه‌ك بۆ سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاریی نه‌كراوه و نازانرێت كه‌ی دێنه به‌غدا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و بڵاوبوونه‌وه‌ی تیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تا 10 ڕۆژی تر هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز نه‌كرێت.
سلێمانی/هه‌ستیار عه‌بدوڵا.