بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی هه‌موو جیهانی خسته یه‌ك سه‌نگه‌ره‌وه و زۆرێك له گرژییه‌كانی كاڵ كرده‌وه كه له نێو وڵاتان بوونی هه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دابه‌شبوونێكی تری له جیهاندا لێ كه‌وتووه، كه ئێسته خه‌ریكه به ته‌واوی سیسته‌می جیهانی ده‌خاته ژێر پرسیاره و هه‌ره‌س و كۆتایی ئه‌و سیسته‌مه ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه سه‌رپه‌رشتی جیهان ده‌كات.
هه‌رچه‌نده له كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوو و سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ چه‌ندان ڤاكسینی دژه كۆرۆنا به‌رهه‌مهێنران و خرانه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ده‌ست به كوتای خه‌ڵكی كرا، به‌ڵام نایه‌كسانی و نادادی زۆر له‌وه‌دا هه‌یه و ئه‌مه‌یش كه‌موكوڕی و كه‌لێنه‌كانی جیهانی ئێسته‌ی به ته‌واوی ده‌رخستووه و هه‌مووان به ڕوونی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن.
له كاتێكدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ ئه‌وه دروست بووه، كه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان گۆی زه‌وی بپارێزێ و یارمه‌تی هه‌مووان به یه‌كسانی بدات، تا له په‌تا و كاره‌ساته‌كان ڕزگار بن، به‌ڵام ئه‌و پێناسه‌یه به ته‌واوی لاسه‌نگ بووه و ئێسته ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه‌مترین ڕۆڵی له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌یه و جیهانیش به‌سه‌ر هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند دابه‌شبووه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ژاران و ده‌وڵه‌مه‌ندانیش هه‌ر مرۆڤن و جیاوازییه‌كیان نییه، كه‌چی له واقیع ئه‌مه بوونی نییه و ته‌نیا له بیركردنه‌وه و خه‌یاڵی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی بونی هه‌یه.
له ساڵی ڕابردوو و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هه‌وڵی زانایان و كۆمپانیاكان پلان بۆ دابه‌شكردنی یه‌كسانی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا له‌سه‌رجه‌م وڵاتان دانرا، كه‌چی پلانه‌كان ته‌نیا له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی كاغه‌ز مانه‌وه و جێبه‌جێ نه‌كران، پاش ئه‌وه‌ی بینۆتێك و فایزه‌ر، مۆدێرنا و ئه‌سترازینیكا و چین و ڕووسیا ڤاكسینی دژه كۆرۆنایان خسته به‌رهه‌مه‌وه، بووه‌ته ململانێیه‌كی گه‌وره و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زۆرترین پشكی به‌رهه‌می ڤاكسینی كۆمپانیاكان ده‌به‌ن و هه‌ژارانیش ده‌بێ هه‌ر له چاوه‌ڕوانیدا بمێننه‌وه.
تا كۆتایی 2023 وڵاتانی هه‌ژار ڤاكسینی ته‌واویان پێ ناگات
تا ڕۆژی 25ی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو، زیاتر له 221.7 ملیۆن ڤاكسین له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێنراوه و له خه‌ڵكی دراوه، زیاتر له سێیه‌كی ئه‌و بڕه ته‌نیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بووه، به‌شی هه‌ره زۆری وڵاتانی هه‌ژاری ئه‌فریقا و باشووری ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تا ئێسته هیچ جۆره ڤاكسینێكیشیان پێ نه‌گه‌یشتووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌مساڵ بڕی 7.4 ملیار ژه‌می ڤاكسین به‌رهه‌م بهێنرێت، هه‌ر كه‌سێك پێویستی به دوو ژه‌م هه‌یه، به‌ڵام به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان ڕێژه‌ی 14%ی ڤاكسینی به‌رهه‌مهێنراو ته‌نیا بۆ چه‌ند وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ستڕۆیشتوو و به‌هێز ده‌بێت و كه‌مترینی بۆ وڵاتانی هه‌ژار ده‌بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ زۆرینه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئابوورییان به‌هێزه و داهاتی زۆریان هه‌یه، تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌شی زۆر و ره‌های هاووڵاتییانیان به ڤاكسین بكوتن، له كاتێكدا ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دۆخی ئابوورییان مامناوه‌نده تا كۆتایی 2022یش ناتوانن سه‌رجه‌می هاووڵاتیانیان بكوتن، ئه‌و وڵاتانه‌یشی كه هه‌ژارن ده‌بێ دوو ساڵی تر چاوه‌ڕێ بكه‌ن، واته له كۆتایی 2023 ڤاكسینی كۆرۆنایان به ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر پێ ده‌گات و ده‌توانن له خه‌ڵكه‌كه‌یان بده‌ن.
دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ڤاكسین جیا له‌وه‌ی له ڕووی ئه‌خلاقی و مرۆییه‌وه هه‌نگاوێكی مرۆڤدۆستانه‌بوو له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهان، هاوكات پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی په‌تای كۆرۆنایشی خێراتر ده‌كرد، چونكه له كاتێكدا زۆربه‌ی ڤاكسینی كۆمپانیاكان بۆ وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند و زلهێز ده‌ڕوات، ئه‌وا له وڵاتانی هه‌ژار تیری نوێی كۆرۆنا دروست ده‌بێ و به جیهان بڵاو ده‌بێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له باشووری ئه‌فریقا سه‌ری هه‌ڵدا و به جیهان بڵاوبووه‌وه.
مه‌ترسی هه‌یه كه به‌هۆی په‌راوێزخستنی وڵاتانی هه‌ژار و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی ڤاكسین، تیره‌ی نوێ و زۆرتری كۆرۆنا بڵاو ببێت، تا بگات به دۆخێك كه ڤاكسینه‌كانی ئێسته كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست نه‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌یش دووباره جیهان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه خاڵی سه‌ره‌تا.
سیسته‌می جیهانی خستووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه و به‌ره‌و هه‌ره‌س ئاراسته‌ی ده‌كات
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی
ته‌ندروستی جیهانی ده‌سپێشخه‌ری كۆڤاكسی ڕاگه‌یاند، تا دادگه‌ری له دابه‌شكردنی ڤاكسین به‌سه‌ر وڵاتانی جیهان بێته دی، به‌ڵام كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ڤاكسین به ئاره‌زووی خۆیان كار ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند پێشوه‌خته پاره ده‌ده‌ن، زۆرترین بڕی به‌رهه‌می ڤاكسینه‌كانیان به‌و وڵاتانه ده‌ده‌ن و وڵاته هه‌ژاره‌كان په‌راوێز ده‌خه‌ن، ئه‌مه‌یش به گشتی سیسته‌می ئێسته به‌ڕێوه‌بردنی جیهانی خستووه‌ته ژێر گومان و پرسیاری زۆره‌وه و به سه‌ره‌تایی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی جیهانی دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان ناوی ده‌برێت و تووڕه‌یی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، كه‌چی هیچ چاره‌سه‌رێكیش نییه و دۆخه‌كه به‌م چه‌شنه‌ی كه بوونی هه‌یه به‌رده‌وامی هه‌یه.