ماڵپه‌ڕی
لا كغوای فڕه‌نسی بابه‌تێكی له‌سه‌ر شه‌ڕی توركیا و په‌كه‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌وه، زیانمه‌ندترین شوێن بریتییه له هه‌رێمی كوردستان، چونكه به هه‌ردوولا واته به توركیا و په‌كه‌كه‌وه زیان به هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نن.
شاهین ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی ته‌واو نه‌كردووه و ئێسته ناتوانێ یه‌ك وشه بدركێنێ و چاوه‌كانی ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕاون و وه‌ك منداڵێكی نامۆ و جیاواز ده‌رده‌كه‌وێ، هۆی تووشبوونیشی به‌م حاڵه‌ته، بۆ بۆردمانی گونده‌كه‌یان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، خال ئه‌مین باوكی ئه‌و منداڵه ده‌ڵێ، له‌وكاته‌ی مووشه‌ك ئاراسته گونده‌كه‌مان كرا، شاهین تووشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی بووه و له هه‌موو شتێك ده‌ترسێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاسایی نابێته‌وه و ده‌نگ و قسه‌كردنیشی نه‌ماوه.
ئه‌و منداڵه خه‌ڵكی گوندی شینه‌یه له چیاكانی ناوچه‌ی پشده‌ر و به به‌رده‌وامی ناوچه‌كانیان ماوه ماوه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه به بیانووی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كرێته ئامانج.
چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه له ساڵانی هه‌شتاوه له دژی توركیا ده‌ستیان داوه‌ته چه‌ك و ده‌جه‌نگن، تا ئێسته‌یش هیچ ده‌سكه‌وتێكیان بۆ كوردانی توركیا نه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ژماره‌ی چه‌كدارانیان له چیاكانی سنووری هه‌رێمی كوردستان به پێنج هه‌زار كه‌س ده‌خه‌ملێنرێت، كه خۆیان له چیاكان حه‌شارداوه، جیا له‌وه‌ی په‌كه‌كه به ئامانجه‌كانی نه‌گه‌یشتووه و ئامانجه‌كانیشی ڕوون نین، به‌ڵام توركیایش به به‌رده‌وامی كردوویه‌تی به بیانوو بۆ به‌زاندنی سنووری عێراق و بۆردمانكردنی ناوچه‌كه كه چه‌ندان جار قوربانی له ڕیزی هاووڵاتییانی سڤیل لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده په‌كه‌كه و توركیا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، كه‌چی زۆرترین زیانی بۆ هه‌رێمی كوردستانه
به‌كر بایز سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌ی پشده‌ر له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، پێویسته هه‌ردوولا كێشه‌كانیان ببه‌نه‌وه ناوخۆی توركیا و له سنووره‌كانی ئێمه دوور بكه‌نه‌وه، به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه و پێدانی بیانوو به ده‌ستی سوپای توركیاوه ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌مان به ته‌واوی له نائارامی و كێشه‌دایه، ڕۆژێك خه‌ڵكی سڤیل به‌ر بۆردمانه‌كان ده‌كه‌ون و ده‌بن به قوربانی، ڕۆژێكی تریش كێڵگه‌كانمان گڕ ده‌گرن و ده‌سووتێن و به‌روبوومی كشتوكاڵی خه‌ڵكی گونده‌كانی ناوچه‌كه‌مان له ناو ده‌چێت، بۆیه زۆرترین زیان به خه‌ڵكی ئێمه ده‌كه‌وێ و پێویسته په‌كه‌كه و توركیا ده‌سبه‌رداری تێكدانی ئاسایشی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ببن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر گوندی شینه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی تێدا نیشته‌جێ بوو، كه خه‌ریكی كشتوكاڵ بوون، به‌ڵام ئێسته ته‌نیا چوار خێزانی تێدا ماوه و ئه‌وانه‌ی تر سه‌رجه‌میان گونده‌كه‌یان كه زێدی ڕه‌سه‌نی خۆیانه به‌جێیان هێشت و ڕوویان كرده قه‌ڵادزێ.
حه‌مه‌ده‌مین و هاوسه‌ره‌كه‌ی و چوار منداڵه‌كه‌ی كه له گونده‌كان و له سه‌ره‌تاوه بڕیاریانداوه كه زێدی خۆیان جێ نه‌هێڵن، هه‌رچی ڕووبدات له گونده‌كه‌یان بمێننه‌وه، ئه‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن، شه‌وی وا هه‌بووه گونده‌كان 27 جار كراوه‌ته ئامانج و بۆردمان كراوه، به‌وهۆیه‌وه خه‌ڵكی له ماڵه‌كانیان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و چوونه ناو خێوه‌ته‌كان و له ده‌ره‌وه ماونه‌ته‌وه.
دوای هێرشی ئه‌و شه‌وه، ئیتر حه‌مه‌ده‌مین و خێزانه‌كه‌ی هیچ ئومێدێكیان نامێنێ، بۆیه مه‌ڕوماڵاته‌كانیان ده‌فرۆشن و گونده‌كه‌یان جێ ده‌هێڵن و كۆچ بۆ قه‌ڵادزێ ده‌كه‌ن.
حه‌مه‌ده‌مین كه هاووڵاتییه‌كی به ته‌مه‌نی گوندی شینه‌یه بۆ ماڵپه‌ڕه فڕه‌نسییه‌كه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و وه‌كو كورد لاری له بوونی په‌كه‌كه نییه، به‌ڵام پێویسته بچن خه‌بات له پێناوی كوردانی باكور بكه‌ن و كوردانی باشوور كێشه‌یان نییه و ناوچه‌كانمان ئازاده و حكوومه‌تی كوردی ناوچه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات.
په‌كه‌كه بیانوو ده‌داته توركیا و ئه‌گه‌ر بۆ مافی كورد له توركیا تێده‌كۆشێت پێویسته بچێته خاكی توركیاوه
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقیش به‌رده‌وام دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه پێویسته هه‌م په‌كه‌كه و هه‌م توركیا ڕێز له سه‌روه‌ری و سنووره‌كانی بگرن و شه‌ڕی نێوان خۆیان نه‌هێننه ناو خه‌ڵكی سڤیلی گونده‌كانی سنووره‌وه، به‌ڵام هه‌ردوولا پابه‌ندی ئه‌و داوایه نابن و ململانێ و شه‌ڕه‌كانیان به‌رده‌وامی هه‌یه و به‌مه‌یش زۆرترین زیانیان به هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه.
ماڵپه‌ڕه فڕه‌نسییه‌كه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كان كه‌مترین چه‌كداری په‌كه‌كه و هێزه‌كانی توركیا ده‌كوژرێن، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی مه‌ده‌نی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه قوربانی، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی له ڕووی ئابووری و ئاوه‌دانییه‌وه‌یش له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامه هه‌رێمی كوردستان زیانی زۆری به‌رده‌كه‌وێ و ناتوانێ ڕووبه‌ڕێكی فره‌وانی خاكه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی سنووری عێراق بۆ كشتوكاڵ و دابینكردنی بژێوی خه‌ڵكی گونده‌كان، سوودی لێ وه‌ربگرێت.
به‌وهۆیه‌وه سه‌ره‌كیترین زیانمه‌ند له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌رێمی كوردستانه‌وه و دۆخه‌كه وه‌كو ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوولا واته توركیا و په‌كه‌كه ڕێككه‌وت بن كه زیان به هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نن، تا ئێسته و له داهاتوویه‌كی نزیكیش چاوه‌ڕوان ناكرێ گرفته‌كان كۆتایی‌یان بێ و ئه‌و زیانه زۆره‌ی كه ئه‌و شه‌ڕه بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، ببڕێته‌وه و بوونی نه‌مێنێت.