كه‌مێك پێش ئێسته میدیا عێراقییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له ئه‌نبار، چه‌ند مووشه‌كێكی كاتیۆشا ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی
mawazinی عێراقی كه تێیدا هاتووه، "مووشه‌كه‌كان له جۆری كاتیۆشا بوونه و ئامانج له هێرشه‌كه بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا بووه. به‌ڵام تا ئێسته زیانی گیانی و مادی هێرشه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
ڕوون كراوه‌ته‌وه، مووشه‌كه‌كان ژماره‌یان 10 مووشه‌كى كاتیۆشای 107 میلى بووه، كه له نزیك بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د ئه‌مه‌ریكی له پارێزگاری ئه‌نبار كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
هاوکات کۆلۆنێل وێن مارۆتۆ گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بنکەی سەربازی ئەلئەسەد بە 10 مووشەکی جۆری IDF کراوەتە ئامانج کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تیایدا جێگیر بوون و هێرشەکەش لە سەعات 7:20 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەم رووی داوە .
وەک ئاماژەی پێ کردووە هێزەکانی عێراق خەریکی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەن و هەر کاتێک زانیاری تەواویان بەردەست بوو ئەوا بڵاوی دەکەنەوە.
بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی سه‌ربازی له دوای بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د، به دووه‌م گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق داده‌نرێت، ده‌كه‌وێته پارێزگای ئه‌نبار و نزیك ڕووباری فورات، ئێسته هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعشی تێدا جێگیر كراوه. جاری یەکەم نییە ئەو بنکە سەربازییە کە دوو هەزار سەربازی هێزەکانی ئەمەریکای تێدا جێگیر کراوە بۆردمان دەکرێت.
ئه‌م هێرشانه له كاتێكدایه كه ڕۆژی هه‌ینی 26ی شوبات، به فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سوپای ئه‌و وڵاته هێرشێكی ئاسمانی چڕیان له سووریا دژی چه‌كدارانی سه‌ر به ئێران ئه‌نجام دا و پنتاگۆنیش دووپاتی له‌سه‌ر ھێرشه ئاسمانییه‌كه‌یان بۆ سه‌ر میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له ڕۆژھه‌ڵاتی سووریا كرده‌وه، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وكات ئاشكرای كرد، له هێرشه‌كه 17 چه‌كداری میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران كوژراون.