پارێزگاری هەولێر سەردانی حزبە سیاسییەكان دەكات

:: AM:09:51:03/03/2021 ‌
بڕیاری ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەردانی حزبە سیاسییەكان بكات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆ ببێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم سێی ئادار، بەپێی ئەو بانگێشتنامەیەی لەلایەن پارێزگای هەولێر بۆ "وشە" هاتووە، ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر سەردانی حزب و لایەنە سیاسییەكان دەكات لە هەولێر.

بەمەبەستی زیاتر لێك نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان لە هەولێرە تا خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتییانی هەولێر بكرێت

ڕوون كراوەتەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی مەڵبەندی سێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێر دەكات، دواتر سەردانی مەكۆی سەرەكیی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات و دواتریش سەردانی لایەنەكانی تریش دەكات.

ئەو سەردانەی پارێزگاری هەولێر بەمەبەستی زیاتر لێك نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان لە هەولێرە تا خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتییانی هەولێر بكرێت.

دوای دەستبەكاربوونی پارێزگاری نوێی هەولێر، لە پەیامێكی ڕای گەیاند، بۆ پیرۆزبایی كەس سەردانی نەكات و خۆی دەچێتە لای لایەنە سیاسییەكان و بەرپرسانی هەولێر.



وشە - رامیار جەواد