بانكی ناوه‌ندی عێراق له ڕاگه‌یانراوێكیدا ئاشكرای كردووه، له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری یه‌ك ترلیۆن دینار، بڕیار دراوه به كه‌مكردنه‌وه‌ی سوودی سه‌ر قه‌رزه‌كان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی ئادار، بانكی ناوه‌ندی عێراق له
به‌غدا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، به‌ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی ئێسته‌ی وڵات و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه پێوه‌ندی به لایه‌نی دارایی و ئابووری هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه، بڕیار درا سوودی سه‌ر قه‌رزه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری یه‌ك ترلیۆن دینار كه‌م بكه‌نه‌وه.
هه‌موو سووده‌كان بۆ بانكه‌كان و كۆمپانیاكان كه‌م ده‌كرێنه‌وه
زیاتر هاتووه، بڕیار دراوه به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سوودی بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ پڕۆژه‌ی گه‌وره له ڕێژه‌ی 2% بۆ ڕێژه‌ی 1%، هه‌روه‌ها بڕیار دراوه به كه‌مكردنه‌وه‌ی سوود له‌سه‌ر قه‌رزی خانووبه‌ره له ڕێژه‌ی 4%ه‌وه بۆ ڕێژه‌ی 2%."
ئاماژه كراوه، بڕیار دراوه به كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی عمووله‌ی قه‌رزی نیشته‌جێبوون له حه‌وت هه‌زار دیناره‌وه بۆ پێنج هه‌زار دیناری عێراقی، هه‌روه‌ها هه‌موو سووده‌كان بۆ بانكه‌كان و كۆمپانیاكان كه‌م ده‌كرێنه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌م 21ی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی په‌سند كرد. بانكی ناوه‌ندی عێراقیش نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 145 هه‌زار دینار بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و بۆ هاووڵاتییانیش به 147 هه‌زار دینار جێگیر كرد. به‌هۆیه‌وه شڵه‌ژان و گرانی له ته‌واوی عێراق و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕووی دا.