10%ی پارەی خەڵكی كوردستان بۆ جگەرە و مادە ناكحوولییەكانە

:: AM:11:13:03/03/2021 ‌

 بەپێی ڕاپۆرتێکی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان لەسەر خەرجی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، زۆرترین پارەی خەرجكراو لەلایەن هاووڵاتییانەوە بۆ جگەرە و مادە ناكحوولییەكانە.

ئەمڕۆ چوارشەم سێی ئادار، لە ڕاپۆرتێكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان بۆ دابەشبوونی خەرجی خێزان هاتووە، خەرجی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بۆ خواردن و خواردنەوەكان، بریتی بووە لە 7.62%، بۆ جلوبەرگ و پێڵاو 7.72% بووە، بۆ جگەرە و مادە ناكحوولییەكان %9.80 بووە كە زۆرترین خەرجی بووە.

ڕوون كراوەتەوە، خەرجی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بۆ كرێی خانوو و سووتەمەنی و كارەبا 7.68% بووە، بۆ پێداویستییەكانی ناوماڵ و چاككردنەوە خەرجییەكان 7.64% بوو.

ئاماژە بەوەش دراوە، خەرجی هاووڵاتییان 9.66% بووە و خەرجی گواستنەوەش 7.47% بووە، بۆ ئامێری پێوەندییەكان 9.30% بووە، بۆ بواری ڕۆشنبیری 7.76% بووە، بۆ بواری پەروەردە 9.47% بووە، بۆ چێشتخانە 8.2% بووە و بۆ كاڵا و خزمەتگوزارییەكانی تر 7.86% بووە.


 

 



وشە - رامیار جەواد