له تێكشكانی فڕۆكه‌یه‌كی بازرگانی له ویلایه‌تی جۆنقلی باشووری سوودان، 10 كه‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن كه دوویان فڕۆكه‌وانن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حامی ویلایه‌تی جۆنقلیی باشووری سوودان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی بازرگانی كه ویستوویه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری جوباوه به‌ره‌و شاری بیاری بچێت، به‌رله نیشتنی تێكشكاوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی حاكمی جۆقلی، فڕۆكه‌كه 10 كه‌سی تێدا بوو كه دوو له‌وان فڕۆكه‌وانه‌كانن، سه‌رجه‌میان گیانیان له ده‌ست داوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، فڕۆكه‌كه "ئیچ كای 4274"ی سه‌ربه كۆمپانیای هێڵی ئاسمانییه و شه‌وی رابردوو رووداوه‌كه رووی داوه.