عه‌بدوڵای مه‌لا نووری په‌رله‌مانتاری پێشتری گۆڕان كه ئێسته سه‌رقاڵه به دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك له سنووری سلێمانی، ڕه‌خنه‌ی توند له هاوسه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی و ئه‌وانه ده‌گرێ كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر كێشه‌كانی سلێمانی هه‌ناسه‌یان له خۆیان بڕیوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی ئایار، عه‌بدوڵای مه‌لا نووری له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه كه بۆ ئاسایشی سلێمانی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی غالب محه‌مه‌د نییه، هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی هه‌ناسه‌یان له خۆیان بڕیوه و قسه‌یه‌كیان بۆ كردن نییه؟!.
یه‌كێتی حیساب بۆ رای گشتی خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت سلێمانی نه‌كات
عه‌بدوڵا ده‌ڵێت، زۆرن ئه‌وانه‌ی چاوپۆشی له هه‌موو شتێكی زۆنی سه‌وز ده‌كه‌ن، ته‌نیا كاتێك قسه‌یان بۆ كردن هه‌یه، كه پارتی بابه‌تی سه‌ره‌كی بێت.
وه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه، ئه‌م كاره تیرۆریستییه له سنووری یه‌كێتیدا رووی داوه، به‌رپرسیارێتی یه‌كێتی زیاتره له به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "یه‌كێتی حیساب بۆ رای گشتی خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت سلێمانی نه‌كات، ئیتر خۆ ئه‌مه‌ش پرسی لامه‌ركه‌زییه‌كه نییه تا بڵێین خه‌تای پارتییه".
نووسینه‌كه‌ی عه‌بدوڵای مه‌لا نووری له كاتێكدایه كه ئێسته تاوانه‌كان له سنووری سلێمانی له‌ژێر سێبه‌ری لاهوور جه‌نگی رووی له زیادبوون كردووه.