ڤیدیۆ... جامی لەگزسەكەی شكاند و جانتایەكی تێدا دزی

:: PM:10:59:26/02/2017 ‌

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەمدەست و ئەودەستی پێ دەكرێت، دەردەكەوێت كەسێ جامی پەنجەرەی ئۆتۆمبێلێك بەخێرایی دەشكێنێت و جانتایەكی تێدا دەدزێت.
ئەو دزە، كارەكە لە شەقامێكی گشتیدا دەكات، بێ ئەوەی بزانێ كامێرای چاودێری لەو شوێنە هەیە، سەرەتا لە ئۆتۆمبێلە لەگززەكە نزیك دەبێتەوە، لێی ورد دەبێتەوە و پەی بەو جانتایە دەبات كە لە نێویدایە، دواتر سەیرێكی ڕێگەكە دەكات تا بزانێت كەسی لێ نییە، بە زوویی دەگەڕێتەوە و جامی پەنجەرەكە دەشكێنێت و جانتاكەی نێوی دەبات و هەڵدێت.
دزیكردن، بریتییە لە بردنی ماڵ و موڵك و هەر كەلوپەلی كەسێكی تر، بەبێ مۆڵەت و بێ ئاگا لێبوون، یاسا چەندان جۆر سزای بۆ جۆرە جیاوازەكانی دزیكردن داناوە.

سەرچاوە/ عەجیب نێت.



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د