ئه‌و تاقمه‌ی كه به‌رده‌وام بۆ خۆفرۆشتن ئاماده‌ن و لاهوور جه‌نگی سه‌رده‌سته‌یانه، ده‌یانه‌وێ ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی هه‌یه تێكی بده‌ن كه له ئه‌نجامدا هاووڵاتییانی زه‌یامه‌ند ده‌بن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی ئادار، سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، لایه‌نی ته‌ناهیی كوردستان زۆر ئارامه و هاووڵاتییان به ئازادی كاری رۆژانه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و هیچ ترسێك له‌سه‌ر هاووڵاتییان نییه و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه هه‌یه، به‌ڵام كه‌سانێك كه هه‌میشه كاریان تێكدانی ته‌ناهییه، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن دۆخه‌كه تێكبچێت.
ناحه‌زانی كورد هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ر چۆنێك بێت دۆخه‌كه خراپ بێت
روونیشی كرده‌وه كه ئارامی هه‌رێمی كوردستان، نه به‌و تاقمه گه‌یشتووه‌ته ئێره و نه به‌و تاقمه‌یش تێكده‌چێ، به‌ڵام هه‌وڵیان هه‌یه تێكی بده‌ن، له رووی ئابووریشه‌وه به ده‌ستگرتن به‌سه‌ر داهاتی مه‌رزه‌كان، ده‌یانه‌وێ دۆخی ئابووریش تێكبده‌ن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، ناحه‌زانی كورد هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ر چۆنێك بێت دۆخه‌كه خراپ بێت و له سلێمانیشه‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
ده‌ستگرتن به‌سه‌ر داهاتی مه‌رزه‌كانی سنووری و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و داهاته بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر رێژه‌ی داهاتی ناوخۆ هه‌یه و به‌هۆیه‌وه گرفتیشی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروست كردووه، حكوومه‌ت وه‌ك پێویست پاره‌ی له به‌رده‌ست نه‌بووه بۆ دابه‌شكردنی مووچه، كه‌مترین پاره له داهاتی مه‌رزه‌كان گه‌یشتووه به حكوومه‌ت.
وشه/ سلێمانی