هاندبرێك سیستمێكی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێله كه له‌ڕێیه‌وه هه‌ردوو تایه‌كانی دواوه ده‌وه‌ستن، به‌ڵام له‌كاتی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك تێیدا دوو تایه‌كه ناوه‌ستن و كێشه بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبێله‌كه دروست ده‌كات له‌كاتی ڕاكێشانی برێكه‌كه.
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیك بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، هادبرێك یه‌كێكه له سیستمه گرنگه‌كانی ئۆتۆمبێل كه له وه‌ستاندانی تایه‌كانی دواوه و جێگیركردنی ئۆتۆمبێله‌كه، به‌ڵام هه‌ندێك تووشی چه‌ند گرفتێك ده‌بێت كه پێویسته شۆفێر لێی ئاگادار بێت و بزانێ كه هاندبرێكه‌كه‌ی ته‌واو نییه.
ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئەمانەی خوارەوە دەری دەخات کە هاندبرەکەکەت تەواو نییە:
شلبوونه‌وه‌ی ده‌سكی به‌رزكه‌ره‌وه‌كه، واته زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه ده‌سكی هاندبرێكی ئۆتۆمبێله‌كه یان شلبوونه‌وه‌ی هاندبرێكی قاچ.
ئاشكرای كرد به‌مشێوه‌یه ده‌توانی باش و خراپی هاندبرێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان تاقی بكه‌ینه‌وه:
له لێژیه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ڕابگره ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت گێر مانوێڵ بوو، ئه‌وا گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بخه‌ره سه‌ر ''بۆش'' یان ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت گێڕ ئۆتۆماتیك بوو، ئه‌وا گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بیخه‌ره سه‌ر ''N'' ئینجا هاندبرێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ڕابكێشه. ئینجا ورده ورده قاچ له‌سه‌ر ئیستۆپی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت لابده، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌ت جووڵا، ئه‌وا هاندبرێكی ئۆتۆمبێله‌ت خراپه و پێویسته ئه‌و ئۆتۆمبێله به‌زووترین كات له لایه‌ن كه‌سی شاره‌زاوه پشكنینی هاندبرێكی بۆ بكرێ، ئه‌گه‌ر تایمی هاندبرێكی ویست تایمی بدرێت یان ئه‌گه‌ر بانسی هاندبرێكی دواوه‌ی ته‌واو نه‌بوو، ئه‌وا پێویسته بگۆڕێ.
هۆشیاریی ئه‌وه‌یشی ده‌دات و ده‌ڵێ، ئاگاداربه هه‌وڵ بده ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه له شوێنێكی لێژ و چۆڵدا تاقی بكه‌یته‌وه، كه به‌رده‌می ئۆتۆمبێله‌كه‌ت چۆل و دوور بێت له هه‌ر كه‌س و كه‌لوپه‌لێك له پێش ئۆتۆمبێله‌كه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی تاقیكرنه‌وه‌كه‌دا تووشی هیچ ڕووداوێك نه‌بی.